زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا (KUST) یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دامەزراوەی فیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیجی واژۆ کرد. مەبەست لەم یاداشتە دامەزراندنی چوارچێوەیەکی هاوبەشە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و سیمینار و وۆرک شۆپ. هەروەها ئەم هاوبەشییە ئامانجی باشترکردنی پرۆسەکانی بڕیاردان و پەرەپێدانی …
بەسەرپەرشتی یەکەی چالاکی وەرزشی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێی بۆ سەرجەم بەشەکانی زانکۆکە ڕێکخست. لە پاڵەوانێتیەکەدا بیست و دوو تیم لە چواردە بەشی جیاوازەوە بەشدارییان لە پاڵەوانێتیەکی پڕ کێبڕکێ کرد، کە تێیدا توانایەکی وەرزشی نایاب و …
لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیی بە بۆنەیەک بەرز ڕاگرت کە تێیدا فێرخوازان و مامۆستایان و ستافی زانکۆ بەشدار بوون و ڕۆژێکی پڕ لە مۆسیقا و گفتوگۆی سەرنجڕاکێش و شیعریان بەسەربرد. …
ڕۆژی ٣١ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەشی پزیشکیی دەرمانسازی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، کەمپینی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی هێڤیلانەی لە فاملی مۆڵی سلێمانی ڕێکخست. ئەم دەستپێشخەرییە بە هاوکاری لەگەڵ فامیلی مۆڵ بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکە سەبارەت بە شێرپەنجەی مەمک و …
لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا چالاکییەکی گرنگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی ئەنجامدا، کە تێیدا چەند پزیشکێکی دیاری بوارەکە تێدا بەشداربوون. چالاکییەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆمار دکتۆر سەلاحەدین سەعید عەلی و جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ …
ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا مەراسیمی هەشتەمین خولی دەرچوانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ سازکرد. لەم خولەی دەرچوواندا ٤٥٩ فێرخواز لە ١١ بەشی جیاواز دەرچوون. ئەمەش بە خاڵێکی گرنگ دادەنرێت بۆ ئەو بەشانە و زانکۆکە بە …
بەشی ئەندازیاری نەوت لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنێت کە بەڕێز مەحموود نامیق، خوێندکاری پێشووی زانکۆی کۆمار، خوێندنی ماستەری لە زانکۆی بەناوبانگی تەکنەلۆجی تایپەی (NTUT) بە سەرکەوتوویی تەواو کرد. مەحموود نامیق کە لە بەهاری ٢٠٢١ بڕوانامەی …
ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، چوارەمین کۆبوونەوەی تایبەت بە نوێکردنەوەی کۆدی بومەلەرزەی عێراقی بە سەرکەوتوویی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا شارەزایانی دیاری بوارەکە و نوێنەری ئەکادیمی و بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداربوون. سەرنجی کۆبوونەوەکە …
فێرخوازانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری کۆمپیوتەر لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەشداریان کرد لە پێشبڕکێیەکی پرۆگرامینگ لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک. لە پێشبرکێیەکەدا، توانیان پلەی سێیەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنن. ئەم پێشبڕکێیە بە بەشداری …
دکتۆر شۆخ موختار، مامۆستا لە بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناوی “تەکنیکەکانی نمونەگرتن (sampling) و حسابکردنی قەبارەی نمونە بە بەکارهێنانی G*Power”. سیمینارەکە کە مامۆستایانی بەشە جیاوازەکان بەشدارییان تێدا کرد، هەردوو …