Back

دیدگا

زانكۆی کۆمار بۆ زانست و تەكنەلۆجیا کار بۆ ئەوە دەکات ببێتە دامەزراوەیەکی پێشەنگ لە بواری خوێندنی باڵا  لە هەرێمی کوردستان و عێراق. ئەمەش بە بەشداریکردن و کارکردن بۆ بەرەوپێش بردنی هەرێمی کوردستانە لە ڕووی زانست و تەکنەلۆجیاوە. لە ڕێی بەکارهێنانی زانست و تەکنەلۆجیاوە، زانکۆی کۆمار وەک دامەزراوەیەکی ناحکومی تایبەت هەوڵدەدات خزمەت بە کۆمەڵگا بکات.

ئەرکی زانکۆ

ئەركی زانكۆی کۆمار بۆ زانست و تەكنەلۆجیا بەشداریكردنە لە پێشخستنی كۆمەڵگە لە بواری زانست و تەكنەلۆجیا و ئامادەكردنی دەرچووەکانی تا رۆڵێکی پێشەنگ لەم هەوڵەدا بگرنە دەست.

ئامانج

زانکۆی کۆمار ئەم ئامانجانە بە دیدەهێنێت لە ڕێگەی:

١. دروستکردنی ژینگەیەک بۆ بەدەستهێنان و گواستنەوەی زانیاری و لێهاتوویی لە بواری زانست و تەکنەلۆژیادا؛

٢. دروستکردنی ژینگەیەک کە هاندەر بێت بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و کارلێکی دۆستانەی مامۆستا و خوێندکار؛

٣. ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ پیشەی جۆراوجۆر لە بواری زانست و تەکنەلۆجیادا لەسەر بنەمای ستاندارد و دانپێدانانی نێودەوڵەتیی؛

٤. هاندانی هاوکاری لە نێوان زانکۆی کۆمار، کەرتی تایبەت و حکومی بۆ باشترکردنی کوالیتی فێربوونی ئەکادیمیی فێرخوازان بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی کەرتی گشتی و تایبەت؛

٥. پێشکەشکردنی ڕاوێژی پیشەیی بۆ حکومەت و کەرتی تایبەت؛

٦. پاڵپشتیکردن لە گەشەپێدانی تەکنەلۆجیی و بەکارهێنانی بۆ باشترکردنی کوالیتی ژیان لە ناوچەکە و عێراقدا؛

٧. بەرەوپێشبردنی کلتوری ڕەفتاری پیشەیی و ئەخلاقی لە کۆمەڵگادا.