یەکەی دڵنیایی جۆری لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لەم دواییانەدا ڕاهێنانێکی گشتگیری یەک هەفتەیی بۆ مامۆستایانی زانکۆی کۆمار ڕێکخست. ئەم دەستپێشخەرییە سەرنجی خستە سەر باشترکردنی شێوازەکانی وانەوتنەوە و هاوتەریبکردنی چالاکییە ئەکادیمییەکان لەگەڵ پابەندبوونی زانکۆکە بە کوالیتی خوێندن و …
میوە مەهدی محەمەد و دێلاڤ دیاری جەلال، فێرخوازانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، لەم دواییانەدا بەشدارییان لە پرۆگرامێکی ئاڵوگۆڕی ئەمریکی کرد کە تیایدا تیشک خرایە سەر گەشەپێدانی بەردەوامیی ژینگەیی. پڕۆگرامەکە بە پاڵپشتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و وەزارەتی دەرەوەی …
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا چالاکییەکی گشتگیری ڕاهێنانی مامۆستایانی ئەنجامدا بە ئامانجی باشترکردنی ڕێگاکانی وانەوتنەوە و بەهێزکردنی هاوکاریی لە نێوان مامۆستایان. لە چالاکییەکەدا کە زنجیرەیەک بابەت پێشکەشکران لەلایەن یەکە سەرەکییەکانی زانکۆوە کە تێیاندا تێڕوانینێکی گشتگیر لەبارەی پلانەکانی داهاتووی زانکۆ …
بەشی ئەندازیاری نەوت لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، بە هاوکاری زانکۆی پیشەسازیی تیومەن (IUT) لە ڕووسیا، دوو لە دەرچوانی بەشی ئەندازیاری نەوت بە ناوەکانی سەرکەش و برەو نارد بۆ بەشداری کردن لە ڕاهێنانێکی دوو هەفتەیی لە زانکۆی ناوبراو. …
لە بەرواری ٥ و ٦ی ئابی ٢٠٢٤، ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژە لە ژێر ناوی ڕەوتی نوێ لە میتۆدۆلۆجیای توێژینەوە لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەڕێوەچوو. ڕاهێنانەکە لە لایەن دکتۆر حەمید فەرەنگیس زادە، مامۆستا لە زانکۆی کۆمار وترایەوە. ئەم ڕاهێنانە …
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنێت کە بەڕێز سەرمەد لەتیف، مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی، بانگهێشت کراوە تا ببێتە ئەندامی دەستەی نوسەران بۆ گۆڤاری “دیسکەڤەر سەستەینەبیلیتی”. ئەم گۆڤارە فرە پسپۆڕیی کراوەیە و توێژینەوەی پێشکەوتوو لە سەرانسەری بوارە …
لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، سەنتەری پەرەپێدانی پیشە لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سیمینارێکی بۆ ئەو فێرخوازانە ئەنجامدا کە مەرجەکانی بەشداریکردنی پڕۆگرامی مەشقی هاوینەیان تێدایە. ئامانجی سەرەکی سیمینارەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر ڕێسا و هەڵسەنگاندن و مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا …
خوێندکارانی بەشی زانستی بایۆمێدیکاڵی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە ئێستادا بەشدارن لە پرۆگرامێکی ڕاهێنان بە ناوی “تەکنیکە پێشکەوتووەکان لە زانستی بایۆمێدیکاڵ” لە زانکۆی NITTE لە شاری مانگالۆر لە هیندستان. دەستپێکی پرۆگرامەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە سەنتەری زانکۆی …
ئیمان سەلیم ئەحمەد، دەرچووی بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، لەم دواییانەدا بەشداری لە پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگەیی (Community Engagement Exchange) کرد. گەشتەکەی ئیمان لە شاری دیترۆیتی ئەمریکا دەستی پێکرد کە تێیدا هاوڕێیان و ڕاهێنەران …
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، کە یەکێکە لە زانکۆ دیارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی IREX کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی پرسە دیارەکانی گەشەپێدانی بەردەوام کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیار کراوە. ئەم دەسپێشخەریە لە ڕێگەی دوو …