لە بەرواری ٢٠تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بەشی پزیشکیی ددانی زانکۆی کۆمار بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ سەنتەری ڤانێست وۆرک شۆپێکی نێودەوڵەتی لەسەر پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و بواری پزیشکی ددانی دیجیتاڵی ئەنجامدا. لە سەرەتای چالاکییەکەدا مامۆستایان و فێرخوازان و میوانان ساتێک بە بێدەنگی ڕاوەستان بۆ …
لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ فێرخوازانی پەیمانگای پەرەپێدانی پیشەیی زانکۆی کۆمار – کۆرسی فێربوونی زمانی ئینگلیزی چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە میانی چالاکییەکەدا خوێندکاران پڕۆژەکانیان نمایشکرد کە بە هاوکاری لەگەڵ مامۆستاکانیان ئامادەکرابوون. ئەم بۆنەیە چەندین چالاکیی و پڕۆژەی جۆراوجۆری بوارە جیاوازەکانی لەخۆگرتبوو. …
ڕۆژی سێشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2022، دکتۆر ئاکۆ ڕەشید حەمە سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی سیمینارێکی سەبارەت بە کاریگەری دروستکردنی بەنداو لەسەر ڕووباری دیجلە و فورات لەسەر لێشاوی ئاو و بە بیابانبوونی خاکەکەی کرد. لە میانی سیمینارەکەدا، دکتۆر ئاکۆ شیکارییەکی لەبارەی …
ڕۆژی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ خوێندکارانی بەشی پزیشکی ددان لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سەردانی قوتابخانەی کورد جینیەسیان کرد. مەبەست لە سەردانەکە پێدانی ڕێنمایی بوو بە قوتابیانی قوتابخانەکە سەبارەت بە تەندروستی دەم و ددان و هەروەها ئەنجامدانی چالاکی …
لە 14ی تشرینی دووەمی 2022 کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە، خوێندکارانی بەشی زانستی بایۆمێدیکاڵ و شیکاری نەخۆشییەکان (MLS) چالاکییێکیان لە فامیلی مۆڵی سلێمانی ئەنجامدا. چالاکییەکە بە هاوکاری ئیدارەی فامیلی مۆڵ ڕێکخرابوو. لە میانی ئەم بۆنەیەدا خوێندکارانی هەردوو بەش …
لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاریی کۆمپیوتەر سیمینارێکیان بۆ د. حەیدەر ڕەعد مامۆستا لە زانکۆی زەیڤیەر لە ئۆهایۆ لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کەمپی زانکۆی کۆمار ڕێکخست. سیمینارەکە بە ئامادەبوونی فێرخوازان و مامۆستایانی زانکۆ پێشکەش کرا. …
ڕۆژی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سەردانی بەشی دۆبلاژ و وەرگێڕانی دەزگای میدیایی کوردساتیان کرد. گەشتەکە لەلایەن بەڕێز بروا عوسمان عومەر مامۆستا لە بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی ڕێکخرابوو. خوێندکارەکان …
لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ پرۆفیسۆر د. سەلاحەدین سەعید عەلی، سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا پێشوازی لە دکتۆر حەیدەر ڕەعد کرد لە زانکۆی زەیڤیەر لە ئۆهایۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. دکتۆر حەیدەر بە نوێنەرایەتی زانکۆی زەیڤیەر لە ئەمریکا سەردانی …
لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەشی زمانی ئینگلیزی و سەنتەری پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی (CIEP) لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا وۆرک شۆپێکیان لەسەر پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی SUSI ئەنجامدا. وۆرک شۆپەکە لەلایەن مامۆستا سەجا عدنان مامۆستا مژدە عادل لە بەشی زمانی …
لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سیمینارێکی لەسەر شیزۆفرینیا سازکرد. سیمینارەکە لەلایەن دکتۆر کۆیار شێرکۆ پێشکەش کرا کە پزیشکی دەروونی و کاندیدی بۆردی پزیشکییە لە بواری پزیشکیی دەروونیدا. لە سیمینارەکەدا د.کۆیار تیشکی خستە …