لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا زنجیرەیەک خولی ڕاهێنانی کاریگەری بۆ کارمەندانی زانکۆکە ڕێکخست. ئامانج لەم زنجیرە ڕاهێنانە بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی و گەشەی پیشەیی کارمەندان بوو. سەرنجی گشتی پڕۆگرامی ڕاهێنانەکان لەسەر پەرەپێدانی ڕۆڵی پیشەیی و …
لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، دکتۆر لوقمان سیوەیلی سیمینارێکی سەبارەت بە تواناکانی پەیوەندیکردن بۆ ستافی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا ئەنجامدا. لە میانی سیمینارەکەدا، دکتۆر لوقمان جەختی لەو ڕۆڵە گرنگە کردەوە کە کارامەیی پەیوەندیکردن لە کولتوورەکەماندا دەیگێڕێت و هەروەها …
یەکەی تاقیگە و ستافی کلینیکی ددان لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە سەرکەوتوویی ڕاهێنانێکی فریاگوزاری سەرەتایی سێ ڕۆژەیان تەواو کرد کە لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ و ١٩ی ١ی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو. ڕاهێنانەکە لە لایەن بەڕێز مامۆستا ڕۆژگار جەلال …
لە ڕۆژانی ١٢و ١٣و ١٤ی کانوونی دووەم زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا پرۆگرامێکی ڕاهێنانی سێ ڕۆژەی بۆ کارمەندانی ڕێکخست. پڕۆگرامەکە لە لایەن ئۆفیسی سەرۆکایەتی زانکۆوە ئامادەکرابوو و دیدێکی ناوازە و جیاوازی بۆ پەرەپێدانی هەستی خۆشەویستی بۆ کار و ڕۆڵی …
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنێت کە هەردوو مامۆستا بەڕێز دکتۆر ئاکۆ ڕەشید و د. سەردەشت والی بانگهێشت کراون بۆ بەشداریکردن لە داڕشتنی ستانداردەکانی بیناسازی لە عێراق. ڕۆژی ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، دکتۆر ئاکۆ ڕەشد و د. …
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا (KUST) یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دامەزراوەی فیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیجی واژۆ کرد. مەبەست لەم یاداشتە دامەزراندنی چوارچێوەیەکی هاوبەشە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و سیمینار و وۆرک شۆپ. هەروەها ئەم هاوبەشییە ئامانجی باشترکردنی پرۆسەکانی بڕیاردان و پەرەپێدانی …
لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیی بە بۆنەیەک بەرز ڕاگرت کە تێیدا فێرخوازان و مامۆستایان و ستافی زانکۆ بەشدار بوون و ڕۆژێکی پڕ لە مۆسیقا و گفتوگۆی سەرنجڕاکێش و شیعریان بەسەربرد. …
ڕۆژی ٧/١١/٢٠٢٤ بەشی شیکاری نەخۆشیەکان لە زانکۆی کۆمار ڕاهێنانێکی پێشکەوتووی لەسەر مۆدێلکردنی ئاماریStatistical Models بۆ دکتۆر شۆخ موختار ڕێکخست. لە ڕاهێنانەکەدا بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر تەکنیکە شیکارییە پێشکەوتووەکان کە پێویستن بۆ توێژینەوە و لێکدانەوەی داتاکان. بەشداربووان بە مۆدێلی ئاماری ئاڵۆزی …
ڕۆژی ٣١ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەشی پزیشکیی دەرمانسازی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، کەمپینی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی هێڤیلانەی لە فاملی مۆڵی سلێمانی ڕێکخست. ئەم دەستپێشخەرییە بە هاوکاری لەگەڵ فامیلی مۆڵ بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکە سەبارەت بە شێرپەنجەی مەمک و …
لە ٣١ی تشرینی یەکەم، دکتۆر شۆخ موختار، مامۆستا لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکان سیمینارێکی ئەنجامدا کە بە سەرنجی بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەرDescriptive Statistics بوو. لە سسیمینارەکەدا جۆرە جیاوازەکانی گۆڕاوەکان variables دەستی پێکرد کە بریتین لە گۆڕاوی چۆنایەتی و چەندایەتی و هەروەها …