لە ٢١ و ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بینا و بیناسازی و ئەندازیاریی ژینگە بە سەرکەوتوویی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی تەکنەلۆجیای عێراق و زانکۆی ئوردن بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. لەم کۆنفرانسەدا شارەزایان …
ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی 2023 شاندێکی زانکۆی تەکنەلۆجی عێراق سەردانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیایان کرد. شاندی زانکۆی تەکنەلۆجی عێراق پێکهاتبوون لە نوێنەری سەرۆکی زانکۆی تەکنەلۆجی، پرۆفیسۆر د. ئەحمەد محمد حەسەن ئەلغەبان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی، پرۆفیسۆر …
ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، پەیمانگای پەرەپێدانیی پیشەیی زانکۆی کۆمار، بۆنەیەکی ئەکادیمی و تەرفیهی بۆ فێرخوازەکانی ئەنجامدا. چالاکییەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتبوو، بەشێکیان چالاکیی پەروەردەیی و ئەکادیمی و ئەوی دیکەیان چەند چالاکییەکی کات بەسەربردنی لە خۆ گرتبوو. لە میانی …
ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، فێرخوازان و ستاف و مامۆستایانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا کۆبوونەوە بۆ ئاهەنگ گێڕان بە میراتی دەوڵەمەندی کولتووری و مێژوویی شاری سلێمانی. سەرەتای چالاکییەکە بە وتارێکی دەستپێکی پرۆفیسۆر دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج جێگری سەرۆکی …
لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەشی دەرمانسازی زانکۆی کۆمار بۆ جاری دووەم هەڵمەتێکی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی بەناوی هێڤیلانە دەستپێکرد. ئەم کەمپەینە لەلایەن د. نەشمیل عەبدوڵا بڕیاردەری بەشی پزیشکیی دەرمانسازی لەگەڵ کۆمەڵێک لە فێرخوازانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا ڕێکخرا. …
بەبۆنەی خولی حەوتەمی دەرچووان لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی زانکۆی کۆمار، پرۆفیسۆر دکتۆر سەلاحەدین سەعید علی دەکات. لە پەیامەکەیدا بەڕێزیان پیرۆزبایی لە دەرچووانی ساڵی ٢٠٢٣ دەکات و هیوای …
ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا مەراسیمی حەوتەمین خولی دەرچوانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ سازکرد. لەم خولەی دەرچوواندا ١٧٧ فێرخواز لە ١٠ بەشی جیاواز دەرچوون، لەگەڵ ئەوەی کە هەردوو بەشی پزیشکی دەرمانسازی و ددان بۆ یەکەم …
لە هەوڵێکدا بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزمونی پەروەردەیی فێرخوازەکانی، لە ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەشی ئەندازیاریی شارستانی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە سەرپەرشتی مامۆستا ئەحمەد محەمەد ڕەووف گەشتێکی مەیدانی بۆ کارگەی خشتی ئاشور ڕێکخست. ئامانج لەم گەشتە ئاشناکردنی زیاتری …
ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، مامۆستایان و فێرخوازانی زانکۆی کۆمار کۆبوونەوە بۆ ڕێزلێنان لە یادی مامۆستایان و فێرخوازانی کۆچکردوو کە جێپنجەیەکی هەمیشەییان لەسەر زانکۆکە بەجێهێشتووە. ئەم چالاکییە فێرخوازان و مامۆستایان و ستافی لە خۆگرتبوو کە تێیدا یادی ڕێڕەوی ژیان و …
لە هەوڵێکدا بۆ پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەی فێرخوازان و هاندانی گوتاری مانادار، پەیمانگای پەرەپێدانی پیشەیی کۆمار (KPDI) زنجیرەیەک دیبەیتی سەرنجڕاکێشی بۆ فێرخوازەکانی ڕێکخست. ئەم چالاکییە پێنج گروپی جۆراوجۆری فێرخوازانی لەخۆگرتبوو کە بەشدار بوون لە دیبەیتەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە پەیوەندیدارەکان، کە …