زانکۆی کۆمار میوانداری دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیای ژینگەیی و گەشەپێدانی بەردەوام دەکات بە هاوکاری زانکۆی PGRI Ronggolawe
لە بەرواری ٥ی شوباتی ٢٠٢٥ زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، بە هاوکاری زانکۆی PGRI Ronggolawe (UNIROW)، ئەندەنوسی، بە سەرکەوتوویی میوانداری دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیای ژینگەیی و گەشەپێدانی بەردەوامی کرد.
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە وتاری دەستپێکی پڕۆفیسۆر دکتۆر سەڵاحەدین سەعید عەلی، سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و پڕۆفیسۆر دکتۆر وارلی سەرۆکی زانکۆی یونیرۆ دەستیپێکرد، کە تێیدا هەردووکیان جەختیان لەسەر گرنگی هاوکاری نێودەوڵەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ژینگەییەکان کردەوە.
لە کۆنفرانسەکەدا قسەکەرانی سەرەکی بریتی بوون لە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەنجیا کالیستا لە زانکۆی UNIROW، لە ئەندەنوسیا پ.ی.د. سەمیرە سەعید لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و پ.د. حسن الختیب، و پ.د. محەمەد جەواد ساڵح لە زانکۆی کوفە لە عێراق.
لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆی قوڵ لەسەر بوارەکانی ژینگە و گەشەپێدانی بەردەوام کرا و چەندان توێژینەوە پێشکەش کران و هەروەها چەند دانیشتنێکی هاوبەشی تێدابوو کە تیایدا تیشک خرایە سەر تەکنەلۆجیاکانی بواری گەشەپێدانی بەردەوام. چالاکییەکە بە مەراسیمی کۆتایی و دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربووان بۆ بەشداریکردنیان لە پێشخستنی توێژینەوەی ژینگەیی کۆتایی هات.