زانکۆی کۆمار میوانداری کۆبوونەوەیەکی یەکگرتنەوەی بۆ نەوەکانی پێشووی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی کرد
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، میوانداری چالاکییەکی تایبەتی یەکگرتنەوەی دەرچوانی پێشووی زانکۆی سلێمانی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا دەرچووان لە شار و وڵاتی جیاجیا هاتبوونەوە بۆ دووبارە پەیوەندی دروست کردن وهاوبەشی پێکردنی ئەزمونەکانیان.
سەرەتای چالاکییەکە بە گەشتێکی کەمپەسی زانکۆی کۆمار دەستی پێکرد بە سەرپەرشتی بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان و بەڕێز محەمەد عومەر بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان و کارگێڕی کە تێیدا تێڕوانینێکی گشتییان لەسەر کەمپی زانکۆ و دەستکەوتەکانی بە میوانەکان بەخشی. دواتر پشوویەک بە ڕێوەچوو کە بەشداربووان چێژیان لە پەیوەندی و هاوبەشکردنی ئەزموونەکان وەرگرت.
لە مەراسیمی سەرەکیدا نمایشێکی میوزیک بەڕێوەچوو و لەگەڵ پێشکەشکردنی ڤیدیۆیەک لەسەر زانکۆی کۆمار. پاشان وتاری بەخێرهاتن لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج پێشکەشکرا.
چالاکییەکە بە ڕێزلێنانی هەردوو بەڕێز دکتۆر سەڵاح الدین سەعید عەلی سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان کۆتایی هات وەک پێزانینێک بۆ هەوڵ و بەشدارییەکانیان لە بواری ئەکادیمی و سەرکردایەتیدا.




















