پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی کۆمار بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و بەشی پەرستاری بووە یەکەمی پاڵەوانێتیەکە
پاڵەوانیەتی تۆپی پێ لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە سەرپەرشتیی یەکەی چالاکی وەرزشی بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. لە پاڵەوانێتییەکەدا چەند تیمێک لە بەشە جیاوازەکانی زانکۆ بەشدار بوون و کەشێکی سەرنجڕاکێشی پڕ لە کاری تیم و وزە و کێبڕکێی دۆستانەی دروستکرد.
بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە تیمە بەشداربووەکان لێهاتوویی و هەستێکی بەهێزی وەرزشییان نیشان دا. دوای زنجیرەیەک یاری پڕ کێبڕکێ، بەشی پەرستاری و بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی.
لە یارییەکی پڕ چێژ و گەرمدا، بەشی پەرستاری وەک پاڵەوانی ئەمساڵ کۆتایی بە یاریەکە هێنا.























