مامۆستایانی زانکۆی کۆمار نوێنەرایەتی زانکۆی کۆمار و ڕێکخراوی تێسۆل کوردستان دەکەن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئێدوکاست
هەر یەک لە بەڕێزان دکتۆر موئەیەد جەجۆ سەرۆک بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی و دکتۆر ڕاویە تەحریر مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر نوێنەرایەتی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و ڕێکخراوی تێسۆل کوردستانیان کرد لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئێدوکاست کە لە ٧ و ٨ی شوباتی، ٢٠٢٥ ئەنجام درا.