سۆما عەلی پلەی یەکەمی پاڵەوانێتی تایکواندۆی یانەکانی عێراقی بەدەست هێنا
زانکۆی کۆمار بە شانازییەوە پیرۆزبایی لە فێرخواز سۆما عەلی دەکات بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە پاڵەوانێتی یانەکانی تایکواندۆی عێراق کە لە بەغدا بەڕێوەچوو. سۆما لە کێشی ٦٧ کیلۆگرامی کچان لە نێوان زیاتر لە ١٢٠٠ بەشداربوودا، توانی لێهاتوویی و ئیرادەی خۆی نیشان بدات و لە کۆتاییدا پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیەکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
یەم سەرکەوتنەی سۆما بەڵگەی ماندووبوون و لێبڕانێتی لە پێش و هەروەها لە میانی پاڵەوانێتیەکەدا و بووە جێی شانازی بۆ خێزانەکەی و ڕاهێنەرەکانی و زانکۆی کۆمار. بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنەی، بە گەرمی پیرۆزبایی لە خۆی و خانەوادەکەی و ڕاهێنەرانی دەکەین و چاوەڕوانی سەرکەوتنی زیاتری لێدەکەین لە داهاتوو.






