زانکۆی کۆمار بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە پاڵەوانێتی تۆپی بالەی نێوان بەشەکانی هێنا
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە پاڵەوانێتی بالەی نێوان بەشەکانی خۆی هێنا، کە بە سەرپەرشتی یەکەی چالاکی وەرزشی زانکۆکە ڕێکخرابوو. پاڵەوانێتییەکە بەشدارییەکی پڕ لە جۆش و خرۆشی بە خۆیەوە بینی لە نێوان ١٠ بەشی جیاوازدا، کە تێیدا کاری تیمی و گیانی وەرزشی لەنێو فێرخوازاندا نیشاندا.
دوای زنجیرەیەک یاری چڕ و پڕ کێبڕکێ، بەشی کارگێڕی کار و بەشی دەرمانسازی سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی. لە یارییەکی گەرم و گوڕدا تیمی کارگێڕی کار توانی بە جیاوازی ٣ گێم بە ١ گێم یاریەکە لەبەرژەوەندی خۆی تەواو بکات و پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیەکە بەدەست بێن.