زانکۆی کۆمار بەشداری لە وۆرک شۆپی ToT دەکات سەبارەت بە بەهێزکردنی کارسازی لە ناو فێرخوازاندا
لە 3-5ی ئابی 2025، سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی زانکۆی کۆمار، بە نوێنەرایەتی مامۆستا ڕەنجدەر سەعید، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە، بەشداری لە وۆرک شۆپێکی ڕاهێنانی ڕاهێنەران (ToT) کرد بە ناوی “بەهێزکردنی خوێندکاران بۆ سەرکەوتن لە بواری کارسازیدا. لە وۆرکشۆپەکەدا تیشک خرایە سەر بەهێزکردنی تواناکانی کارسازی خوێندکارانی زانکۆ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا بە هاوکاری دامەزراوەی ڕوانگە ڕێکخرابوو، کە تێیدا جەخت لەسەر ڕاهێنانی فێرخوازان کرایەوە بەو ئامرازانەی کە پێویستن بۆ بەرزکردنەوەی توانای دامەزراندنیان لە کەرتی تایبەت و حکومی و کارسازی و داهێنان لەنێو خوێندکاراندا.