زانکۆی کۆمار پانێڵێکی هۆشیاری و پشتیوانی ئۆتیزمی ئەنجامدا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، پانێڵێکی بەناونیشانی “تێگەیشتن و پاڵپشتیکردنی تاکی تووشبوو بە ئۆتیزم” ئەنجامدا. ئەم چالاکییە کە لەلایەن یەکەی ڕاوێژکاری دەروونییەوە بە هاوکاری یانەی دەروونناسی لە زانکۆی کۆمار ڕێکخرابوو. ئامانجی ئەم چالاکیە هۆشیارکردنەوە و بەرەوپێشبردنی ئاستی قبوڵکردنی ئۆتیزم بوو لە مانگی هۆشیاری و قبوڵکردنی ئۆتیزمدا.
لە پانێڵەکەدا هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر دیار نەجیب، پسپۆڕی زانستی مێشک و دەمار؛ خاتوو میدیا عومەر بەرپرسی پەروەردەی تایبەت؛ و بەڕێز ڕەحمان عەلی پسپۆڕی ئۆتیزم و کێشەی هزری گفتوگۆیەکی ماناداریان ئەنجامدا. دانیشتنەکە لەلایەن د.شەهلا عەلی ئەحمەد بەرپرسی یەکەی ڕاوێژکاری دەروونییەوە سەرپەرشتی کرا.
لە میانی گفتووگۆکەدا هەریەک لە شارەزایانی بوارەکە ڕۆشناییان خستە سەر ئەو تەحەدیانەی کە تاکەکانی تووشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم ڕووبەڕووی دەبنەوە و جەختیان لەسەر گرنگی هاوسۆزی، دەستێوەردانی پێشوەختە و پەروەردەی گشتگیر کردەوە. گفتوگۆکە هانی ئامادەبووانی دا کە گوێبگرن و فێربن و پشتگیری لە هەوڵەکان بکەن بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی قبوڵکەر.