یەکەی دڵنیایی دڵنیایی جۆری لە زانکۆی کۆمار ڕاهێنانێکی بۆ مامۆستایان ڕێکخست بۆ وەرزی بەهاری ٢٠٢٥
یەکەی دڵنیایی جۆری لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا وەرزی بەهاری ٢٠٢٥ی بە زنجیرە ڕاهێنانێکی کاریگەر بۆ مامۆستایان دەستپێکرد. ئامانج لەم پرۆگرامە سێ ڕۆژە کە لە ١٩ تا ٢١ی ١ی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، بۆ باشتر کردنی میتۆدۆلۆجیای وانەوتنەوە و پەرەپێدانی پیشەیی و ئەزموونی پەروەردەیی گشتی بوو لەزانکۆی کۆمار. ڕاهێنانەکان لە لایەن ماۆستایان و پسپۆڕانی بە ئەزموون بەڕێوەچوون کە چەندین بابەتی گرنگیان لە خۆگرتبوو هەروەها بەپێی داواکارییە پەرەسەندووەکانی بواری پەروەردەی مۆدێرن داڕێژراوبوون. ڕاهێنانەکان بابەتی وەک کۆدە ئەخلاقیەکانی ڕەفتاری مامۆستایانی لە خۆگرتبوو کە لەلایەن دکتۆر لوقمان سیوەیلی پێشکەشکرا. ئەم بابەتە جەختی لەسەر گرنگی پیشەییبوون و ستانداردە ئەخلاقییەکان لە پەروەردەدا کردەوە. ڕاهێنانێکی دیکە کە لەلایەن دکتۆر موئەیەد جەجۆ و دکتۆر ڕاویا تەحریرەوە پێشکەشکرا بە ناونیشانی سەرکەوتنی پەروەردکاران لە سەردەمی ژیری دەستکردا. سەرنجی ئەم ڕاهێنانە بریتی بوو لە لێکۆڵینەوە لە یەکخستنی زیرەکی دەستکرد لە پەروەردەدا و هەندێک ڕاهێنانی پراکتیکی بۆ مامۆستایان کران بۆ گەشەکردن لە بواری ئەکادیمی کە بە بەردەوامی لە گۆڕاندایە. لە کۆتاییدا، دکتۆر شوان عەبدوڵڵا ڕاهێنانێکی بەڕێوەبرد بۆ بە ناونیشانی فێربوون و سەنتەربوونی خوێندکار کە تیایدا تیشک خرایە سەر ستراتیجییەکانی دروستکردنی ژینگەی فێربوونی چالاک و دانانی خوێندکاران لە دڵی پرۆسەی پەروەردەدا.
ئەم ڕاهێنانانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی زانکۆی کۆمارن بۆ بەهێزکردنی توانای مامۆستایانی و دابینکردنی ئەو لێهاتوییانەی کە پێویستن بۆ پێشکەشکردنی خوێندنێکی ئاست بەرزی جیهانی.