فێرخوازانی زانکۆی کۆمار لە پاڵەوانێتی شەترەنجی کراوەی سلێمانی ئەنجامێکی بەرزیان بەدەستهێنا
ڕۆژی 26-27ی شوباتی 2025 – یەکەمین پاڵەوانێتی شەترەنجی کراوە بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان لە پارێزگای سلێمانی، کە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی ڕێکخرابوو، بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. لە پێشبڕکێکەدا یاریزانانی بەتوانای شەترەنج لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەرتاسەری ناوچەکە بەشداربوون و لێهاتوویی و ڕۆحی کێبڕکێیان نیشان دا.
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە شانازییەوە بەشداری پاڵەوانێتییەکەیان کرد، لەسەر ئاستی کچان پلەی سێیەم و ، لەسەر ئاستی کوڕان پلەی چوارەمی بە دەستهێنا.