زانکۆی کۆمار لە ڕۆژی زەوی بە نمایشێکی داهێنەرانە یادی ئەو ڕۆژەی کردەوە
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە ڕۆژی زەوی ٢٠٢٥ی نمایشێکی زیندوو داهێنەرانەی با هاوکاری فێرخوازانی ئەنجامدا، کە تێیدا زانکۆی کۆمار و فێرخوازەکانی خۆبەخشی خۆیان بۆ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان (SDGs) نیشاندا.
نمایشەکان بە سەرپەرشتی دکتۆر حەمید زادە بەڕێوەچوون کە دوو چالاکی گەورەیان لە خۆ گرتبوو. خوێندکارانی ئەندازیاری میکانیک و تێرمۆداینامیک چەند پڕۆژەیەکی فێربوونی بنەماداریان پێشکەش کرد بە بەکارهێنانی کەرەستەی ڕیسایکل کراو، کە پەیکەرەکانی سەقامگیری پێکهاتەییان نیشاندا، و بزوێنەری دەستی هێرۆن و ستێرلینگ، و ھاوشێوەکردنی کۆمپیوتەر بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاغەز.
لە هەمان کاتدا پاڵەوانێتی ڕۆبۆگۆلی کە نمایش کرا، کە سەرکەوتنێکی بەرچاو بوو بۆ فێرخوازان و بەشی ئەندازیاری. خوێندکارانی خولی فیزیای گشتی دووەم چەند ڕۆبۆتێکیان دیزاین کرد و نمایشێکی تۆپی پێیان پێکردن بە ئامادەبوونی مامۆستایان و فێرخوازانی زانکۆ.
ئەم چالاکیانە نیشانەی پابەندی زانکۆی کۆمارە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش بۆ هەموو لایەک بە پابەند بوون بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.