زانکۆی کۆمار هاوبەشیەکی نوێ لەگەڵ British Council پێکدەهێنێت بۆ دامەزراندنی سەنتەری تاقیکردنەوەی ئایەڵس
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لەگەڵ دامەزراوەی British Council هاوبەشیەکی نوێیان پێکهێنا بۆ کردنەوەی سەنتەری تاقیکردنەوەی ئایەڵس لە ناو کەمپی زانکۆی کۆمار، کە ئاسانکاری بۆ هەڵسەنگاندنی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ ئارەزوومەندانی دەکات.
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ قۆناغێکی گرنگە بۆ زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، کە تێیدا پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی British Councilی بەریتانی کرد بۆ دامەزراندنی هاوبەشییەک بە ئامانجی کردنەوەی سەنتەری تاقیکردنەوەی ئایەڵس لە ناو زانکۆدا. شاندەکە بە سەرۆکایەتی بەڕێز بێن لاوتن بەڕێوەبەری لقی عێراق و بەڕێز حەسەن حسێن بەڕێوەبەری پەرەپێدانی بازرگانی تاقیکردنەوەکان بوو، کە لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ، پرۆفیسۆر دکتۆر سەڵاحەدین سەعید عەلی بەشداری گفتوگۆیەکی بەرهەمداریان کرد و تیشکیان خستە سەر گرنگی ئەم هاوبەشییە لە پێشخستنی زمانی ئینگلیزیدا و پەرەپێدانی دەرفەتی جیهانی بۆ خوێندکاران و کەسانی پرۆفێشناڵ.
سەرەتا شاندەکە لە نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ پێشوازیان لێکرا و پاشان گەشتێکی گشتگیریان بە ناو کەمپی زانکۆکەدا ئەنجامدا، کە خۆیان بە ژینگەی ئەکادیمی زیندوو و کەمپی زانکۆ ئاشنا کرد. دواتر، مەراسیمی فەرمی بڕینی قردێلەی سەنتەری تاقیکردنەوەی ئایەڵس لە لایەن هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆر دکتۆر سەڵاحەدین و بەڕێز بێن لاوتن و خاتوو سازان ئەحمەد، ڕاوێژکاری سەرۆکی زانکۆ بەڕێوە چوو.
دوابەدوای کردنەوەی سەنتەرەکە، واژۆکردنی گرێبەستی هاوبەشی هەردوولا لە نووسینگەی جێگری سەرۆکی زانکۆ، پرۆفیسۆر د.کاوس عەزیز فەرەج بەڕێوەچوو. لە پاشان ئەندامانی شاندەکە و ئەندامانی لیژنەکە لە زانکۆی کۆمار گفتوگۆیەکی بەرهەمداریان کرد کە تێیدا جەختیان لەسەر ڕۆڵی گرنگی زمانی ئینگلیزی کردەوە، بەتایبەتی لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنە جیهانییە دانپێدانراوەکانی وەک IELTS، لە چالاککردنی هەوڵە ئەکادیمییەکان و خواستە پیشەییەکان لەسەر ئاستێکی نێودەوڵەتی.
لەگەڵ دامەزراندنی سەنتەری تاقیکردنەوەی ئایڵتس لە زانکۆی کۆمار، خوێندکاران و پیشەگەرەکان کە ئارەزووی خوێندن یان کارکردنیان لە دەرەوەی وڵات هەیە، دەرفەتی گەشەکردنی کەسی و پیشەیییان بۆ دەخرێتە بەردەم. ئەم هاوکارییە وەک بەڵگەیەک لەسەر پابەندبوونی زانکۆی کۆمار بە پەروەردەکردنی لێهاتوویی زمانەوانی و ئاسانکاریکردنی ڕێگاکانی سەرکەوتن لە جیهاندا.