زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا ۆرکشۆپێک لەسەر پڕۆگرامی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەبات
ڕۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا (KUST) وۆرک شۆپێکی بۆ ناساندنی لیژنەی گەشەپێدانی بەردەوامی تازە پێکهێنراوی زانکۆکە ئەنجامدا.
وۆرکشۆپەکە بە وتاری دەستپێکی د. توانا عەبدولڕەزاق بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری دەستی پێکرد. دکتۆر توانا تیشکی خستە سەر پێشەنگی KUST لە بواری پەروەردە و فێرکردندا و جەختی لەسەر ڕێبازی خوێندکار سەنتەری کردەوە لە زانکۆی کۆمار و هەبوونی شێوازی هەڵسەنگاندنی داهێنەرانە و پڕۆگرامی خوێندنی جۆراوجۆر. بەڕێزیان هەروەها جەختیان لە گرنگی زیاتری بەشداریکردنی نێودەوڵەتی کردەوە و داوای لە هەموو مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ کرد کە بەشدار بن لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان (SDGs).
دواتر د. ئەحمەد غەنی تاوتوێی پێکهێنان و ئامانجەکانی لیژنەی گەشەپێدانی بەردەوامی کرد لە زانکۆی کۆمار و جەختی لە بەرپرسیارێتی بەکۆمەڵ کردەوە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی وەک بەڕێوەبردنی پاشماوەکان و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو، دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکاری بەردەوام، و بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی وزە بە شێوەیەکی کاریگەر.
دوابەدوای ئەمە، دکتۆر نەشمیل عەبدوڵڵا لە بەشی دەرمانسازی باسی لەو پێشکەوتنانە کرد کە بەدەست هاتوون تا ئێستا لە بواری گەشەپێدانی بەردەوام و پلانەکانی داهاتوو لە زانکۆی کۆمار. بەڕێزیان بە وردی بەرپرسیارێتی ئەندامانی لیژنەکەی خستەڕوو و دووپاتیکردەوە کە هەوڵەکان بەرەو ئەم ئامانجانە پێش دامەزراندنی فەرمی لیژنەکە هەبوون و بەردەوام بوون.
دکتۆر حەمید لە میانی وتەیەکیدا ڕۆڵی هەر یەکێک لە ئەندامانی لیژنەکەی لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامدا خستەڕوو. دوابەدوای ئەمە بەڕێز کاک محەمەد، بەڕێوەبەریسەرچاوە مرۆییەکان و کارگێڕی، باسی لە ڕۆڵ و کارەکانی زانکۆی کۆمار کرد لە بەدیهێنانی یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی ژنان، هەروەها گرنگی ڕیسایکلکردنی ئاو و کەمکردنەوەی دەردانی گازی زیانبەخش.
پاشان دکتۆر راویە تەحریر لەگەڵ بەڕێز مامۆستا محەممەد عەبدولمەجید بەڕێوەبەری یەکەی تەکنەلۆجیای زانیاری، زیاتر تیشکیان خستە سەر گرنگی هەوڵە بەکۆمەڵەکان لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاغەز و پێشخستنی بەرنامەی گەشەپێدانی بەردەوام لە زانکۆی کۆمار لە ڕێگەی هەوڵی تاکەکەسی.
دکتۆر نۆئێل تۆماس، سەرۆکی بەشی زانستی بایۆمێدیکاڵ باسی لە دامەزراندنی لیژنەیەکی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری کرد، جەختی لەسەر خۆشگوزەرانی هەموو خوێندکاران و ستاف و مامۆستایان کردەوە.
وۆرک شۆپەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات، کە تێیدا سەرنج و پرسیارەکانی ئامادەبووان گفتوگۆکەیان دەوڵەمەندتر کرد، کە بەشدارییەکی ئەرێنییان لە دەرئەنجامەکانی وۆرک شۆپەکەدا کرد.