دکتۆر ماردین عبدالقادر دەرچووی زانکۆی کۆمار بە سەرکەوتوویی دکتۆرای لە زانکۆی تیسایدی بەریتانیا تەواو کرد
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە شانازییەوە پیرۆزبایی لە دکتۆر ماردین عەبدولقادر دەکات بۆ بەشداری و دەستکەوتە بەرچاوەکانی لە کایەی ئەکادیمیادا. دکتۆر ماردین چالاکانە بەشداری لە چەندین پڕۆژەی زانستیدا کردووە لە زانکۆی تیساید، کە گرنگی بە تایبەتمەندییەکانی ماددە پاشماوەکان دەدات بۆ کەمکردنەوەی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن. توێژینەوەکانی لە ئاستی جیهانیدا ناسێنراون و چەندین توێژینەوەی لە گۆڤارە زانستییە ئاست بەرزەکان بڵاوکردۆتەوە.
دکتۆر ماردین دەرچووی زانکۆی کۆمارەو لە ساڵی ٢٠١٨ بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری نەوت تەواو کردووە و بەم دواییە بە تەواوکردنی دکتۆراکەی لە زانکۆی تیساید دەستکەوتێکی گەورەی دیکەی بەدەستهێنا. بەم بۆنەیەوە ئێمە لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆمار و بەشی ئەندازیاری نەوت، لە دڵەوە پیرۆزبایی خۆمانیان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ بەڕێزیان دەخوازین لە گەشتی ئەکادیمی و پیشەییەکانیدا.