دوو فێرخوازی دەرچووی زانکۆی کۆمار بانگهێشتی خولێکی ڕاهێنانی پێشکەوتوو کران لە زانکۆی پیشەسازی تیومێن
بەشی ئەندازیاری نەوت لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، بە هاوکاری زانکۆی پیشەسازیی تیومەن (IUT) لە ڕووسیا، دوو لە دەرچوانی بەشی ئەندازیاری نەوت بە ناوەکانی سەرکەش و برەو نارد بۆ بەشداری کردن لە ڕاهێنانێکی دوو هەفتەیی لە زانکۆی ناوبراو. پرۆگرامەکە بە سپۆنسەری زانکۆی پیشەزازی تیومێن بەڕێوەچووکە تێیدا نوێترین بابەت و لێکۆڵینەوەکانی بواری ئەندازیاری نەوت هەر لە گەڕان بەدوای نەوت و باشکردنی بەرهەمهێناندا گرتەوە. فێرخوازەکانمان سەردانی چەند زانکۆیەکی جیاوازیان کرد و هەروەها سەردانی تاقیگەی توێژینەوە و کێڵگە نەوتییەکانیان کرد بۆ بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی ڕوون لە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی پیشەسازی نەوت. هەردوو دەرچووی بەشەکە بەڕێزان سەرکەش و برەو بە سەرکەوتوویی ڕاهێنانەکەیان تەواو کرد و لە کۆتاییدا بڕوانامەی تەواوکردنیان پێبەخشرا.