دوو دەرچووی زانکۆی کۆمار سکۆلەرشیپی بەناوبانگی حکومەتی کۆرییان وەرگرت
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا پیرۆزبایی لە هەردوو دەرچووی زانکۆکە ناز و کۆژیر دەرچووی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی دەکات بە هۆی تەواوکردنی خوێندنی ماستەر لە وڵاتی کۆریا و بەدەستهێنانی سکۆلەرشیپی بەناوبانگی حکومەتی کۆریا. ناز و کۆژیر لە نێوان تەنها سێ کاندیددا بوون کە لە عێراقەوە بۆ ئەم دەرفەتی خوێندنە هەڵبژێردرابوون.
ناز و کۆژیر بڕوانامەی ماستەریان لە مایکرۆبایۆلۆجی لە زانکۆی نیشتمانی پوکیۆنگ لە کۆریای باشوور بەدەستهێنا. هەریەک لە ناز و لە کۆژیر ستایشی ڕۆڵی ئەو ئەزموونە ناوازەیە دەکەن کە لە کاتی خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆی کۆمار بەدەستیان هێناوە بۆ ئامادەکردنیان بۆ ئەم دەستکەوتە. ژینگەی ئەکادیمی گشتگیری زانکۆکە و پاڵپشتی مامۆستاکان ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە وەرگیرانی هەردوو فێرخواز بۆ ئەم سکۆلەرشیپە.
زانکۆی کۆمار پابەندە بە هەوڵدان بۆ باشترکردنی ئاستی کایەی ئەکادیمی و ئەو زانیاری و لێهاتووییانەی کە فێرخوازان پێویستیانە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لەسەر ئاستی جیهانی. سەرکەوتنی ناز و کۆژیر بەڵگەیە لەسەر هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆکە بۆ بەهێزکردنی خوێندکارەکانی بۆ دەرخستنی تەواوی تواناکانیان.