زانکۆی کۆمار بەشداری لە دیداری خوێندنی باڵای ئوردن و کوردستان دەکات
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەشدارە لە دیداری خوێندنی باڵای ئوردن – کوردستان کە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەرواری ٥-٥-٢٠٢٤ لە شاری هەولێر بە بەشداری دەیان پسپۆڕ و سەرکردەی ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستان و ئوردن بەڕێوەدەچێت.
لە دیدارەکادا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی خوێندنی باڵا لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی هاشمی ئوردن دەکرێت و دەبێتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستیەکان و پێشخستنی زیاتری کەرتی خوێندنی باڵاو بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەردوو لایەن.