زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بۆنەیەک دەکاتە پردی پەیوەندی تەندروستی و ڕۆحانیەت
لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بۆنەیەکی ئەنجامدا کە تێیدا هەردوو لایەنی ئایننی و زانستی کۆکردەوە. سەرەتای چالاکییەکە بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد لەلایەن فێرخواز بەختەوەر بەهادین ئەوڕەحمان، فێرخوازی بەشی دەرمانسازی لە زانکۆی کۆمار.
لە دوای خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز، گروپی ئاینیی بێخود کەشەکەیان زیاتر خۆش کرد بە خوێندنەوەی قەسیدەیەکی ئاینیی. خاڵی سەرەکی چالاکییەکە گفتوگۆیەک بوو کە تێیدا چەند شارەزایەکی بوارەکانی دەرمان و خۆراک و وەرزشی تێدا بەشداربوون. دکتۆر کارزان عومەر شارەزا لە بواری خۆراک و ڕووەکی پزیشکیدا، بەڕێز مامۆستا زرنگ سالار، ڕاهێنەری لەشجوانی و دکتۆر نەشمیل عەبدوڵڵا، شارەزا لە بواری دەرمان و مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا.
دوای گفتوگۆی پانێڵەکە، ئامادەبووان لەلایەن گروپی بێخودەوە نمایشێکی سەرنجڕاکێشی دیکەیان پێشکەشکرا بە دەف و سرودی ئاینیی. چالاکییەکە بە پرسیار و وەڵامی ئامادەبوان و پانێلیستەکان کۆتایی هات، کە دەرفەتی ئەوەی بۆ ئامادەبووان ڕەخساند کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ پسپۆڕانی بوارەکە پەیوەندی بکەن و قووڵتر بچنە ناو ئەو بابەتانەی کە باسیان لێوە کرا. ئەم جۆرە لە گفتووگۆ هەستی کۆمەڵایەتی و فێربوونی بەکۆمەڵ پەروەردە دەکات لە ناو فێرخوازاندا و ئەمەش یەکێکە لە ئامانجەکانی زانکۆی کۆمار لە پڕۆسەی فێربووندا.