لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی کۆمار بەشی پزیشکی ددان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی خولەکە
بەسەرپەرشتی یەکەی چالاکی وەرزشی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێی بۆ سەرجەم بەشەکانی زانکۆکە ڕێکخست. لە پاڵەوانێتیەکەدا بیست و دوو تیم لە چواردە بەشی جیاوازەوە بەشدارییان لە پاڵەوانێتیەکی پڕ کێبڕکێ کرد، کە تێیدا توانایەکی وەرزشی نایاب و ڕۆحی ڕکابەرییان پیشان دا.
لە قۆناغی کۆتاییدا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەرنجڕاکێش لە نێوان بەشی پزیشکی ددان و ئەندازیاری شارستانیدا ڕوویدا. لە یارییەکی بەهێزدا تیمی پزیشکی ددان بە جیاوازی دوو گۆڵ سەرکەوتنیان تۆمار کرد و بوونە پاڵەوانی پاڵەوانێتیەکە.
هاوکات فێرخوازانی بەشی ددان وئەندازیاری شارستانی هاوخەمی خۆیان بۆ فێرخواز (ژیر طاهیر) دەبڕی کە بەم دواییانە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و هیوای سەلامەتیان بۆ خواست.