زانکۆی کۆمار پێزانینی خۆی بۆ فێرخوازانی خۆبەخش دەگێڕێت
لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بۆنەیەکی پێزانینی بۆ ڕێزلێنان لەو فێرخوازانە سازکرد کە بەردەوام بەشداری کارا و لێبڕاویان هەیە لە چالاکیەکانی زانکۆدا. لە مەراسیمەکەدا کە لە کەمپی زانکۆ بەڕێوەچوو، فێرخوازانی خۆبەخش و چلاک کە بەردەوام پشتگیری دەستپێشخەرییە جیاوازەکانی زانکۆیان کردووە خەڵاتی ڕێزلێنانیان لێنرا.
سەرەتای چالاکییەکە بە ڤیدیۆیەکی کاریگەر دەستی پێکرد کە چەند ساتێکی پڕ یادگاری نیشاندا کە فێرخوازان لە ڕابردوودا سەرقاڵی کارکردنن لە بۆنەکاندا. پاشان پرۆفیسۆر دکتۆر سەڵاحەدین سەعید عەلی سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا وتارێکی پێشکەشکرد کە تێیدا سوپاس و پێزانینی زانکۆی بۆ پاڵپشتی و ماندووبوونی بەرچاوی فێرخوازان دەربڕی و جەختی لەو ڕاستیە کردەوە کە فێرخوازان بەشێکی کاریگەرن لە ژیانی ڕۆژانەی زانکۆدا.
چالاکییەکە جۆش و خرۆشێکی زیاتری بە خۆوە بینی بە پێشکەش کردنی چەند گۆرانیەک و خوێندنەوەی هۆنراوە لە لایەن فێرخوازانی خۆبەخشەوە. وەک پێزانینێک، تابلۆی پێزانین لە لایەن سەرۆکی زانکۆ دکتۆر د.سەلاحەدین سەعید عەلی و پرۆفیسۆر د.کاوس عەزیز فەرەج جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان بەخشرایە فێرخوازان.
چالاکییەکە بە گۆرانیەکی بەکۆمەڵ لەلایەن فێرخوازانەوە کۆتایی هات، کە هۆڵی بۆنەکەی پڕکرد لە خۆشی و شادی. ئەم بۆنەیە نەک هەر پێزانینێکە بۆ بەشداریی فێرخوازن لە چالاکیەکانی زانکۆدا، بەڵکو نیشانەیەکە بۆ پتەوی گیانی هاوکاری لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا.