زانکۆی کۆمار لە ڕۆژی پزیشکی ددان بۆنەیەکی زانستی ئەنجامدا
لە ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٤، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی تۆکویاما و بیسکۆ، بە سەرکەوتوویی چالاکیەکی زانستی لە ڕۆژی زانستی پزیشکی ددان ئەنجامدا. ئەم چالاکییە شارەزایانی بوارەکانی ددان بە گشتی و جوانکاری ددانی کۆکردەوە، سەکۆیەکی بۆ پەرەپێدانی پیشەیی و پەیوەندی بۆ ئامادەبوان فەراهەم کرد.
لە میانی چالاکیەکەدا هەریەک لە دکتۆر عوبەیدە گەیلانی و دکتۆر محەمەد بەهادین و دکتۆر یاد مەریوان چەند بابەتێکی زانستیان پێشکەش کرد و زانیاری و تێڕوانینیان لەسەر دوایین پێشکەوتنەکانی پزیشکی ددان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
ڕۆژی زانستی پزیشکی ددان دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ بەشداربووان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری پێشکەوتوو و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی پێشەنگ لە بوارەکەدا. زانکۆی کۆمار هەمیشە پابەندە بە بەرەوپێشبردنی پەروەردەی پزیشکی ددان و دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لەناو کۆمەڵگەی پزیشکیدا.