زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا یاداشتنامەیەک لەگەڵ دامەزراوەی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیجی واژۆ کرد
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا (KUST) یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دامەزراوەی فیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیجی واژۆ کرد. مەبەست لەم یاداشتە دامەزراندنی چوارچێوەیەکی هاوبەشە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و سیمینار و وۆرک شۆپ. هەروەها ئەم هاوبەشییە ئامانجی باشترکردنی پرۆسەکانی بڕیاردان و پەرەپێدانی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و بەشداریکردنە لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە کوردستان.
شاندەکەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیجی بە سەرۆکایەتی دکتۆر عەدنان عوسمان بەڕێوەبەری گشتی پێکهاتبوو لە بەڕێزان دیدار ڕەحیم بەڕێوەبەری توێژینەوە و دکتۆر هەژان خالید بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان. شاندەکە لە لایەن پرۆفیسۆر دکتۆر سەلاحەددین سەعید عەلی سەرۆکی زانکۆ و پرۆفیسۆر دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج جێگری سەرۆکی زانکۆ و دکتۆر ئەحمەد غەنی بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کۆمار پێشوازییان لێکرا.
لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە دەرفەتەکان کرد بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە لە بوارە ستراتیجییەکان کە کاریگەری کۆمەڵایەتی بەرچاویان هەبێت بۆ سلێمانی و هەرێمی کوردستان. دوای گفتوگۆکە، شاندەکە گەشتێکیان بە ناو زانکۆدا کرد و پێزانینی خۆیان بۆ لێبراوی زانکۆکە دەربڕی بۆ باشترکردنی بواری ئەکادیمی و خوێندنی باڵا.
ئەم یاداشتنامەیە هەنگاوێکە بۆ پێشەوە لە پەرەپێدانی هاوکاری نێوان دامەزراوەکانی توێژینەوەی ئەکادیمی و ستراتیجی. هەردوو دامەزراوەی زانکۆی کۆمار و دامەزراوەی ڤیژن پابەندن بە کارکردن پێکەوە بۆ پەرەپێدانی پلانی کارکردن کە چارەسەری ئاستەنگە زەقەکان دەکەن و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی مانادار بباتە دەخولقێنن.