لە ئۆکتۆبەری پەمەیی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا چالاکیەکی هۆشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی مەمک ئەنجامدا
لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا چالاکییەکی گرنگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی ئەنجامدا، کە تێیدا چەند پزیشکێکی دیاری بوارەکە تێدا بەشداربوون. چالاکییەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆمار دکتۆر سەلاحەدین سەعید عەلی و جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان د.کاوس عەزیز فەرەج و دکتۆر ئەنوەر شێخە لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکارانی بەشە جیاوازەکان بەڕێوەچوو. لە چالاکیەکەدا تیشک خرایە سەر ئاشناکردنی ئامادەبووان بە هۆکارەکانی مەترسی شێرپەنجەی مەمک و خۆپاراستن و گرنگی پشکنینی پێشوەختە بۆ خۆ پاراستن.
هەریەک لە بەڕێزان د. هاژە عەبدوڵڵا پزیشکی شێرپەنجە لە شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە و د. نارین نەوزاد پزیشکی تیشک و سۆنار لە هەمان نەخۆشخانە چەند تێڕوانینێکیان سەبارەت بە شێرپەنجەی مەمک لەنێو ژنان و پیاواندا خستە ڕوو هەروەها باسیان لە هۆکارە سەرەکییەکانی توشبوون و ستراتیجییەکانی خۆپاراستنیان کرد. هەریەک لە بەڕێزان جەختیان لەسەر ڕۆڵی گرنگی مامۆگرافی کردەوە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا، کە دەتوانێت چانسی چارەسەری سەرکەوتوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات. جگە لەوەش هەردووکیان باسیان لە چەند گۆڕانکاریەک کرد لە شێوازی ژیاندا کە خانمان دەتوانن بیکەن بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە وەک خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن.
بە زیادکردنی ڕەهەندێکی کەسی بۆ چالاکییەکە، مامۆستا سۆزیار عومەر، مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانکۆی کۆمار و نەخۆشی شێرپەنجە، باسی لە گەشتی خۆی کرد وەک نەخۆشێکی شێرپەنجە هەر لە دەستنیشانکردن تا چارەسەرکردن. هەروەها بەرێزیان جەختیان لە گرنگی پشکنینی تەندروستی بەردەوام کردەوە و داوای لە ئامادەبووان کرد کە لە کاتی چارەسەرکردندا بە باشی پابەندبن بە ڕێنماییە پزیشکییەکانەوە.
ئەم دانیشتنە کاریگەرە ئاماژەی بە پابەندبوونی زانکۆی کۆمار کرد بە هۆشیاری تەندروستی و پەروەردەی کۆمەڵگا، پەروەردەکردنی ژینگەیەکی زانین و پشتیوانی بۆ خۆشگوزەرانی ئەندامەکانی و دەرەوەی.