ئیمان سەلیم احمد دەرچووی زانکۆی کۆمار بەشداری پرۆگرامێکی ئاڵوگۆڕی ئەمریکا بوو
ئیمان سەلیم ئەحمەد، دەرچووی بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، لەم دواییانەدا بەشداری لە پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگەیی (Community Engagement Exchange) کرد. گەشتەکەی ئیمان لە شاری دیترۆیتی ئەمریکا دەستی پێکرد کە تێیدا هاوڕێیان و ڕاهێنەران و تیمی CEE خۆیان ناساند و تێڕوانینێکی گشتییان لە بەرنامەکە و ڕێنمایی بۆ پڕۆگرامە سێ مانگیەکە پێشکەش کرد.
ئیمان لەگەڵ هاوڕێکانی کە لە وڵاتانی ترەوە هاتبوون لە واشنتۆن یەکیان بینی و لە ماوەی پڕۆگرامەکەدا سەرنجی لەسەر مافەکانی ژنان و پرسە جێندەریەکان بوو. لە ماوەی پرۆگرامەکەدا هەفتانە چوار ڕۆژ لە ڕێکخراوەکانی ئەمریکا کاری دەکرد و ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ تیمی حوکمڕانی دەکرد و هاوکار بوو لە بەرەوپێشبردنی پۆرتفۆلیۆی عێراق. بەرپرسیارێتیەکانی ئیمان بریتی بوون لە دیزاینی پڕۆژە، بەڕێوەبردن و چاودێریکردن لەناو بەرنامەسازی نێودەوڵەتی، و پەرەپێدانی کەرەستەی ڕاهێنان لەسەر جێندەر و گشتگیری کردن. سەرەڕای ئەوەش، هاوکاری لەگەڵ تیمی بەهێزکردنی ژنان کردووە و پشتگیری لە کۆنفرانسی WE کردووە سەبارەت بە فراوانکردنی ڕۆڵی ژنان لە ئابووری شین و سەوزدا.
پرۆگرامی CEE ١٤٥سەرکردە لە ١٠٠ وڵاتەوە کۆدەکاتەوە بۆ ئەزموونێکی سێ مانگی پەرەپێدانی سەرکردایەتی، لەنێویاندا پرۆگرامێک لەگەڵ ڕێکخراوێک کە بنکەکەی لە ئەمریکایە و مەنهەجێکی چڕ و پڕی ئۆنلاینی هەیە کە بەردەستە بۆ بەشداربووان. ئەمساڵ ١٢٨ کەس لە نزیکەی ٧٠٠٠ داواکار هەڵبژێردران بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامەکەدا لە ئەمریکا و ئیمان یەکێک بووە لە بەشداربووەکان.
بەشداری ئیمان لەم بەرنامەیەدا ڕێگەی پێدا بەشداری گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ سەرکردە گەنجەکان بکات کە پاڵنەر بن بۆ باشترکردنی کۆمەڵگاکانیان و بەشداریکردن لە داهاتوویەکی گەشاوەتر بۆ مرۆڤایەتی.