یەکەی دڵنیایی جۆری ڕاهێنانێکی بۆ مامۆستایان ئەنجامدا کە تیشکی خستە سەر شێوازەکانی وانەوتنەوە و پێشکەوتنی دامەزراوەیی لە زانکۆی کۆمار
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا چالاکییەکی گشتگیری ڕاهێنانی مامۆستایانی ئەنجامدا بە ئامانجی باشترکردنی ڕێگاکانی وانەوتنەوە و بەهێزکردنی هاوکاریی لە نێوان مامۆستایان. لە چالاکییەکەدا کە زنجیرەیەک بابەت پێشکەشکران لەلایەن یەکە سەرەکییەکانی زانکۆوە کە تێیاندا تێڕوانینێکی گشتگیر لەبارەی پلانەکانی داهاتووی زانکۆ و پێشکەوتنی ئەکادیمی و سیاسەتی دامەزراوەیی پێشکەشکرا.
پڕۆگرامەکە لەلایەن دکتۆر توانا عەبدولڕەزاقەوە دەستی پێکرد کە تێیدا چالاکییەکانی هەفتەی داهاتوو و پلانی ڕاهێنانەنەکەی خستەڕوو. دوابەدوای ئەمەش دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام بۆ مامۆستایان کردەوە و هانی ئەو مامۆستایانەی دا کە پسپۆڕی هاوشێوەیان هەیە هاوکاری یەک بکەن لە گونجاندنی پڕۆگرامەکانی خوێندنیان و شێوازەکانی وانەوتنەوەیان تا بتوانن لە ئاست پێشکەوتنی پەروەردەیی بمێننەوە.
بەڕێز محەمەد عومەر، بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان و کارگێڕی، بابەتێکی پێشکەشکرد سەبارەت بە ئاسا و ئەرک و دیدگا و ئامانجەکانی زانکۆ. لە وتارەکەیدا بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر پابەندبوونی زانکۆی کۆمار بە باشتر کردن و داهێنان لە کەرتی خوێندنی باڵادا.
پاشان د.توانا عەبدولڕەزاق بابەتێکی پێشکەش کرد لەسەر ڕیزبەندی زانکۆکان و تیشکی خستە سەر ئەو پێشکەوتنە بەرچاوانەی زانکۆی کۆمار لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بەدەستی هێناوە. بابەتەکەی جەختی لەسەر لێبڕاوی زانکۆی کۆمار کردەوە بۆ پاراستنی ستانداردە بەرزەکان و پێشخستنی پێگەی خۆی لە ڕیزبەندی جیهانیدا.
هەروەها پاشان خاتوو شانیا خەبات، بەڕێوەبەری یەکەی تاقیگەکان بابەتێکی پڕ زانیاریی لەسەر تاقیگەکانی زانکۆی کۆمار پێشکەش کرد. تێیدا باسی لە یاساکانی تاقیگە و ڕێکارەکان و گرنگی سەلامەتی کرد بۆ دابین کردنی باشترین دەرەنجام بۆ فێرخوازان. ئامانجی لەم بابەتەش ئاشناکردنی مامۆستایان بوو بەو زانیاریانەی کە پێویستن تا بتوانن زۆرترین سوود لە سەرچاوەکانی تاقیگە وەربگرن.
دواتر د.بەڵێن حەمید بەڕێوەبەری کلینیکی ددانی زانکۆی کۆمار، بابەتێکی پێشکەش کرد کە بە وردی لەسەر تاقیگەی ددان و شێوازی کارکردن لە کلینیکەکە قسەی کرد. لە قسەکانیدا ئەو ئەو ڕێکارانەی خستەڕوو کە پێویستە مامۆستایان و فێرخوازان پەیڕەوی لێبکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کلینیکەکە بە شێوەیەکی کارا بەڕێوەدەچێت و چاودێری کوالیتی بەرز پێشکەش بکات.
چالاکییەکە بە ناساندنی مامۆستایانی سەرجەم بەشەکان لەلایەن سەرۆک بەشەکانیانەوە کۆتایی هات، کە تێیدا هەر یەک لە مامۆستایان و سەرۆک بەشەکان خۆیان ناساند بە بەشەکانی تر لە ناو زانکۆدا.