پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆبۆتیکی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەڕێوەچوو
لە تێکەڵکردنێکی سەرنجڕاکێشی هەرسێ بواری میکانیک و کارۆموگناتیسی و پرۆگرامسازی، فێرخوازانی وانەی فیزیای گشتی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا گۆڕانکاریەکی بەرچاویان لە پەروەردەی پراکتیکیدا کردووە. وەک بەشێک لە یەکەم پڕۆژەی خۆیان لە پرۆگرامی فێربوون بە ئەنجامدان، حەوت ڕۆبۆتی بچووکیان دروستکرد کە لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێن بە بە شێوەیەکی سەرەکی لە کەرەستەی بەکارهێنراو دروستکرابوون. پاڵەوانێتییەکە ناوی ROBOGOLLI لێنرا کە لە هەردوو وشەی کوردی دووگۆڵی و وشەی ڕۆبۆتی ئینگلیزی پێکهاتووە. ، ئەم ڕۆبۆتانە لە پاڵەوانێتییەکی تایبەتدا کە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ئازار لە هۆڵی وەرزشی زانکۆی کۆمار بەڕێوەچوو، لێهاتوویی خۆیان لە یاری تۆپی پێدا نمایش کرد.
ئەم چالاکییە کە شێوازێکی بەردەوامی بۆ فێربوون و داهێنەری نیشان دا، سەرنجی زۆرێک لە ئەکادیمییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی ڕاکێشا. ئامادەبووان، لەنێویاندا میوانانی چەندین زانکۆ کە لە هەمان کاتدا میوانی سێهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەکنەلۆجیای بواری نەوت و گاز بوون، سەرسام بوون بە پابەندبوونیفێرخوازان بە بەردەوامی داهێنان. زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، بە تێکەڵکردنی سەرکەوتووانەی زانیاری ئەکادیمی و بەکارهێنانی لایەنی پراکتیکی لە دروستکردنی ئەم ڕۆبۆتانەدا ستانداردێکی نوێی داناوە. بەهۆی هاندانی مامۆستایانەوە، ئێستا فێرخوازان لە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەم جۆرە ڕۆبۆتانەدان بۆ پێشبڕکێ ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی داهاتوو، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بەرەو پەروەردەی داهێنەرانە و بەرپرسیارێتی ژینگەیی.