مامۆستایەکی زانکۆی کۆمار بووە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری بەناوبانگی بواری گەشەپێدانی بەردەوام
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنێت کە بەڕێز سەرمەد لەتیف، مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی، بانگهێشت کراوە تا ببێتە ئەندامی دەستەی نوسەران بۆ گۆڤاری “دیسکەڤەر سەستەینەبیلیتی”. ئەم گۆڤارە فرە پسپۆڕیی کراوەیە و توێژینەوەی پێشکەوتوو لە سەرانسەری بوارە جیاوازەکانی پەیوەست بە گەشەپێدانی بەردەوام بڵاودەکاتەوە و پشتگیری لە هەر یاسایەک دەکات کە مامەڵە لەگەڵ هەر یەک لە ١٧ خاڵەکەی ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن (SDGs).
“دیسکەڤەر سەستەینەبیلیتی” بەهۆی کاریگەرییەکەیەوە ناسراوە، لەلایەن وێبی زانستی Clarivate بە فاکتەری کاریگەری ٢.٤ وسکۆری Scopus بە ٤.٠ ئیندێکس کراوە. دەستنیشانکردنی مامۆستا سەرمەد لەتیف بۆ دەستەی نووسەران دەستکەوتێکی بەرچاوە بۆ زانکۆی کۆمار، بەتایبەتی دوای ڕاگەیاندنی لیژنەی گەشەپێدانی بەردەوام لەم دواییانە کە تایبەتە بە دروست کردنی ژینگەیەکی گەشەپێدراوی بەردەوام. ئەم دەسکەوتە تەنها تیشک ناخاتە سەر شارەزایی مامۆستایانی زانکۆی کۆمار، بەڵکو پابەندبوونی زانکۆکەمان بەهێز دەکات بۆ بەشداریکردن لە دەستپێشخەرییەکانی بەردەوامیی جیهانی.