فێرخوازێکی زانکۆی کۆمار لە خولی بایۆلۆجی خانەکانی زانکۆی هارڤارد سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست دەهێنێت
سومەیە موسا، خوێندکاری قۆناغی کۆتایی بەشی زانستی تاقیگەی زانکۆی کۆمار، لە خولێکی بەناوبانگی زانستی زیندەوەرزانی خانەدا سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا. سومەیە لە کۆی ٤٠٠ داواکار هەڵبژێردرا، یەکێک بوو لەو تەنها پێنج خوێندکارەی کە لە کوردستانەوە هەڵبژێردران بۆ بەشداریکردن لە خولێکی چوار مانگی کە لەلایەن ساینسپورەوە بە هاوکاری زانکۆی هارڤارد پێشکەش دەکرا.
خولەکە چەند بابەتگەلێکی ئاڵۆزی وەک ڕێکخستنی پەردەی خانەکان، ئاماژەدانی خانەکان و داینامیکی ئێسکەپەیکەری خانەیی لەخۆگرتبوو. هەوڵ و کۆششی بەردەوامی سومەیە بوە هۆی ئەوەی کە نەک هەر بە سەرکەوتوویی خولەکە تەواو بکات بەڵکو لە لایەن مامۆستایانی خولەکە و هاوڕێکانیەوە دەستخۆشی لێکرا.
لە نێوان نزیکەی ٩٥ بەشداربوو لە سەرانسەری جیهان، ئاستە ناوازەکەی سومەیە جیاواز بوو لە هەموویان، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بڕوانامەی تەواوکردنی پێببەخشرێت. سەرەڕای ئەوەش، دوو خەڵاتی دی بەدەستهێناوە: یەکێکیان بەهۆی ئەوەی بەشداربوویەکی پێشوەختە بووە و یەکێکی دیکەیان بەهۆی بەشداریکردنی کارای لە کاتی کۆرسەکەدا.
ئەم دەستکەوتەی سومەیە نەک هەر گوزارشت لە لێهاتوویی ئەکادیمی خۆی دەکات بەڵکو شانازیاکیشە بۆ زانکۆی کۆمار چونکە وەک تاکە نوێنەری زانکۆ بەشدار بووە لەم پرۆگرامە بەنرخەدا. سەرکەوتنەکانی سومەیە نمونەیەکی ئەرێنی دەبێت بۆ هاوڕێ خوێندکارەکانی و جەخت لەسەر پابەندبوونی زانکۆی کۆمار دەکاتەوە بە سەرکەوتن و باشترکردنی بواری ئەکادیمی و بەشداریکردنی جیهانی.