زانکۆی کۆمار بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی IREX کار دەکات بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕێگەی چەند دەستپێشخەرییەکی جیهانییەوە
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، کە یەکێکە لە زانکۆ دیارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی IREX کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی پرسە دیارەکانی گەشەپێدانی بەردەوام کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیار کراوە. ئەم دەسپێشخەریە لە ڕێگەی دوو بەرنامەی گرنگەوە ئەنجام دەدرێن کە بریتین لە ئالانگاری چارەسەری جیهانی گەشەپێدانی بەردەوام و گفتوگۆی چارەسەری جیهانی. ئەم دەستپێشخەرییانە مامۆستایان و فێرخوازانی زانکۆی کۆمار لەگەڵ هاوپیشەکانیان لە زانکۆکانی ئەمریکا و ئوردن و عێراق یەکدەخەن بۆ کارکردن لەسەر ئەم پرسانە.
مامۆستایانی بەشداربوو لە زانکۆی کۆمار لەگەڵ هاوکارەکانیان لە ئەمریکا و دامەزراوەکانی دیکە، ڕاهێنانێکی گشتگیر وەردەگرن. ئەمەش ستراتیجییەکانی فێرکردنی گشتگیر و بیرکردنەوەی دیزاینەرانە و هاوکاری نێوان کولتوورەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لەخۆدەگرێت. ئامانج لەم پڕۆگرامانە دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی دەوڵەمەند و گشتگیرە کە تێگەیشتن و هاوکاری جیهانی بەرەوپێش ببات.
خاڵی گرنگی ئەم دەستپێشخەرییانە زنجیرەیەکی ئاڵوگۆڕی ئۆنلاینی شەش هەفتەییە، کە شەش دانیشتن لە خۆ دەگرێت. لەم دانیشتنانەدا، خوێندکاران بەشداری گفتوگۆی نێوان کولتوورەکان دەکەن، لە بارەی کلتورەکانی تر فێر دەبن لە هەمان کاتدا باس لە ڕووبوونەوەی پرسە جیهانییەکان لەناو کۆمەڵگاکانیاندا دەکەن. پەیوەندییەکان، کە بە ڕێنمایی ورد بەڕێوە دەچن، سەرنجیان لەسەر ئەوەیە کە گفتوگۆی ماناداریان تێدا بێت.
بەشداری زانکۆی کۆمار لەگەڵ ڕێکخراوی IREX نموونەی پابەندبوونیەتی بۆ پەرەپێدانی گفتوگۆی جیهانی و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.