بەشی دەرمانسازی زانکۆی کۆمار بە هاوکاری فامیلی مۆڵ هەڵمەتی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک “هێڤیلانە”ی بەڕێوەبرد
ڕۆژی ٣١ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەشی پزیشکیی دەرمانسازی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، کەمپینی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی هێڤیلانەی لە فاملی مۆڵی سلێمانی ڕێکخست. ئەم دەستپێشخەرییە بە هاوکاری لەگەڵ فامیلی مۆڵ بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکە سەبارەت بە شێرپەنجەی مەمک و کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگا.
ئامانجی هەڵمەتەکە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە لەسەر گرنگی دەستنیشانکردنی پێشوەختە لەڕێگەی پشکنینی خود و مامۆگرامی ئاسایی، لەم کەمپەینەدا زانیاری لەسەر دەستڕاگەیشتن بە چۆنیەتی و کاتی ئەنجامدانی پشکنینی خود دەستەبەرکرا بۆ ئامادەبوان. هەروەها لە کەمپەینەکەدا فاملی مۆڵ “Hêvîlane”ی ناساند، کە زنجیرێکی کلیلی دەستی ناوازەیە و دەنکۆڵەی قەبارە جیاوازی تێدایە، کە هێمای قۆناغە جیاوازەکانی گرێی شێرپەنجەی مەمکە. ئەم سومبولە مانادارە وەک ئامرازێکی بینراوی بەهێز کار دەکات، یارمەتی بەشداربووانی دەدا لە سروشتی شێرپەنجەی مەمک و گرنگی دەستێوەردانی پێشوەختە تێبگەن.
بە پشتگیریکردن لە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام خاڵی ٣ کە ئامانجی بەرەوپێشبردنی تەندروستی باش و خۆشگوزەرانیە، کەمپەینی Hêvîlane هانی ژنانی دا بە تایبەتی بۆ ئەوەی پشکنینی بەردەوام و مامۆگرام ئەنجام بدەن. ئەم دەستپێشخەرییەی بەشی دەرمانسازی زانکۆی کۆمار تیشکی خستە سەر پابەندبوونی زانکۆ بە پەروەردەی تەندروستی کۆمەڵگا و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک.
لە ڕێگەی ئەم هەوڵانەوە، کەمپەینی هێڤیلانە ئامانجی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی هۆشیارە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە هۆشیاری و دەستنیشانکردنی پێشوەختە دەتوانێت ژیانی تاکەکان ڕزگار بکات لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمکدا.