پەیمانگای پەرەپێدانی پیشەیی زانکۆی کۆمار بڕوانامەی بەخشییە بەشداربووانی کۆرسی زمانی ئینگلیزی بۆ بزنس و خولی بەبازاڕکردنی نەوت و گاز بۆ کارمەندانی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە
لە بەرواری ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤، پەیمانگای پەرەپێدانی پیشەیی زانکۆی کۆمار مەراسیمی کۆتای بۆ پۆلێک لە بەشداربوانی هەردوو کۆرسی زمانی ئیگلیزی بۆ کار و کۆرسی بە بازاڕکردنی نەوت و گاز سازکرد. لە مەراسیمەکادا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوانی سەرکەوتوو لە هەردوو کۆرس. کۆرسی زمانی ئینگلیزی بۆ مەبەستی کار لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ مانگی ٤ی ساڵی ٢٠٢٤ی خایاند کە تایبەت بوو بۆ گرووپێک لە کارمەندانی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە و لەلایەن مامۆستای نێودەوڵەتی بەتوانا م. ئارام نامدار وترایەوە. لە هەمان کاتدا گرووپێکی تر لە کارمەندانی گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە بەشداربوو بوون لە کۆرسی ڕاهێنانی بەبازاڕکردنی نەوت و گازدا کە لەلایەن دکتۆر هیوا سدیق وترایەوە. دکتۆر هیوا پسپۆرە لە بواری نەوت و گازدا خاوەنی چەندین ساڵ لە ڕاهێنانە لە وڵاتی ئوسترالیا و سەرۆک بەشی ئەندازیاری نەوتە لە زانکۆی کۆمار. ئەم کۆرسە ماوەی مانگێکی خایاند و لە مانگی ٣ی ٢٠٢٤دا کۆتایی پێهات. لە دوای بەخشینی بڕوانامە بە بەشداربووان لە مەراسیمەکەدا، باس لە هەماهەنگی هەردوو لایەن کرایەوە بۆ کاری هاوبەش لە داهاتوودا.