سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانکۆی کۆمار سیمینارێک بە ناونیشانی “شێوازی ژیانی تەندروست و خودپەروەردەکردن” ئەنجام دەدات
لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤، لە میانی چالاکیی بەهارەی سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانکۆی کۆمار، بەڕێز مامۆستا بروا عوسمان سیمینارێکی بە ناونیشانی “شێوازی ژیانی تەندروست و خودپەروەردەکردن” پێشکەش کرد. بە ئامانجی پێشخستنی شێوازی ژیانی تەندروست لەنێو فێرخوازاندا، بەباتەکەی مامۆستا بڕوا عوسمان تیشکی خستە سەر کاریگەریی ژیانی تەندروست لە سەر ئەدای ئەکادیمی فێرخواز کە ئەوانیش بریتین لە سێ پایەی سەرەکی خۆراک، چالاکیی جەستەیی، و خەوتن.
لە کۆتایی بابەتەکەدا چەند ئامۆژگاریەک پێشکەشکرا سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێگاکانی بەدەستهێنانی ئەو جۆرە شێوازە ژیانە پەیوەست بەو پابەندبوونانەی تر کە فێرخوازان لە کاتی خوێندنی زانکۆییاندا هەیانە.