سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانکۆی کۆمار سیمینارێکی بە ناونیشانی “خوێندکاران لە پێش کۆنترۆڵکردنی میدیا” ئەنجامدا
لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤، لە میانی چالاکیی بەهارەی ٢٠٢٤ی سەنتەری زمانی ئینگلیزی زانکۆی کۆمار، مامۆستا زامۆ علی سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی “خوێندکاران لە بەردەم کۆنترۆڵکردنی میدیا”دا. بەڕێز مامۆستا زامۆ لە سیمینارەکەیدا جەختی لەسەر پەیوەندی نێوان خۆپەروەردەکردن و سروشتی هەڵخەڵەتێنەری میدیا کردەوە. هەر لە سیمینارەکەیدا، باسی لە کاریگەرییە نەرێنیەکانی میدیا کرد کە لە خۆپەروەردەکردنەوە دەگۆڕێت بۆ بەربەست. بە وردتر لە کاتی سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر سێ خاڵی سەرەکی کە بریتی بوون لە ستراتیجی سەرقاڵکردن، کارکردن لەسەر هەست و سۆز، و دروستکردنی نەزانی. کۆتایی سیمینارەکە بە بەشداریی خوێندکاران بە سەرنج و پرسیار، دەربڕینی بۆچوونی خۆیان لەسەر دیاردەی میدیای چەواشەکاری ئێستا بەڕێوەچوو.