زانکۆی کۆمار هاوبەشی لەگەڵ ئەکادیمیای هواوی ICT دادەمەزرێنێت
لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤، لە هەوڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی تەکنەلۆجی و ئامادەبوون بۆ بازاڕی کار، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە فەرمی ئەکادیمیای ICT ی هواوی دامەزراند. ئامانجی ئەم هاوبەشییە لەگەڵ هواوی دروستکردنی پردی پەیوەندیە لە نێوان فێربوونی ئەکادیمی لەگەڵ داواکارییەکانی بازاڕی کار لە جیهانی ڕاستەقینەدا لە ڕێگەی دابینکردنی ڕاهێنانی پێشکەوتوو، دەرفەتی بڕوانامە و پەرەپێدانی کارامەیی پراکتیکی بۆ فێرخوازان.
ئەم هەمەئاهەنگییە لە ژێر چاودێری سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی کۆمار بە سەرپەرشتی مامۆستا سارا ئازاد وەک ڕێکخەری پرۆگرامەکە لە زانکۆی کۆمار و بە هاوکاری بەشی زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری کۆمپیوتەر دەبێت. لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە، زانکۆی کۆمار نەک تەنها پێشبینی باشتربوونی ئەدای ئەکادیمی و بەرهەمهێنانی توێژینەوە دەکات بەڵکو دروست کردنی دەرفەتی نوێیە بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامەی جیهانی و سەرچاوە و خزمەتگوزارییەکانە، هەروەها ڕەخساندنی هەلی کاری گرنگ بۆ فێرخوازان.
لەم چالاکییەدا، هەریەک لە بەڕێزان جەمال نوری ئەحمەد بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە کۆمپانیای هواوی عێراق و دکتۆر ماردین عەبدوڵڵا بەرپرسی سەنتەری پشتیوانی ئەکادیمیای ئای سی تی بابەتێکیان پێشکەش کرد و لە دواییدا وەڵامی پرسیار و تێبینییەکانی ئامادەبوانیان دایەوە.
ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ زانکۆی کۆمار و کۆمپانیای هواوی لە دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکاری داینامیکی کە لە نزیکەوە هاوتەریبە لەگەڵ پێداویستییە پەرەسەندووەکانی پیشەسازی جیهانی ICT، بەمەش توانای دامەزراندن و لێهاتوویی دەرچووانی زانکۆ بەرز دەکاتەوە.