خوێندکارانی بەشی زانستی بایۆمێدیکاڵ لە زانکۆی کۆمار بەشداری لە ڕاهێنانێکی پێشکەوتوو دەکەن لە زانکۆی NITTE لە هیندستان
خوێندکارانی بەشی زانستی بایۆمێدیکاڵی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە ئێستادا بەشدارن لە پرۆگرامێکی ڕاهێنان بە ناوی “تەکنیکە پێشکەوتووەکان لە زانستی بایۆمێدیکاڵ” لە زانکۆی NITTE لە شاری مانگالۆر لە هیندستان. دەستپێکی پرۆگرامەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە سەنتەری زانکۆی NITTE بۆ پەروەردە و توێژینەوەی زانستی (NUCSER) بەڕێوەچوو.
دەستپێکی پڕۆگرامەکە لەلایەن دکتۆر مودیسیە، جێگری سەرۆکی زانکۆی NITTE دەستیپێکرد، کە تێیدا وتارێکی پێشکەشکرد لەسەر بژاردەکانی هاوکاری نێوان زانکۆی کۆمار و زانکۆی NITTE. دوابەدوای ئەمە، پڕۆفیسۆر دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج، جێگری سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، وتارێکی پێشکەش بە خوێندکاران کرد، تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگی بەرنامەی ڕاهێنان و دەستخۆشی لە هەوڵەکانی دکتۆر نۆئێل ڤینای تۆماس، سەرۆکی بەشی زانستی مێدیکاڵ کرد لە زانکۆی کۆمار و هەروەها د.سید ڕیاز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی NITTE؛ و دکتۆر ئەنیربان چاکرابۆرتی بەڕێوەبەری NUCSER بۆ لە پای جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆگرامە.
پاشان دکتۆر ئەنیربان چاکرابۆرتی بە وردی خشتەی ڕاهێنانەکانی خستەڕوو بۆ ئامادەبووان بۆ ماوەی ڕۆژەکە. فێرخوازانی زانکۆی کۆمار بەشدارییان لە چەند ڕاهێنانێک کرد لەسەر بواری بایۆلۆجی گەشەسەندن بە بەکارهێنانی ماسی زێبرا، تەکنیکەکانی کلتوری خانە، و پرۆتۆکۆڵەکان بۆ جینۆمیکی کەسی و پراکتیزەی پزیشکی ورد.
هەروەها لە پڕۆگرامەکەدا هەریەک لە مۆنیکا دیا مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی و هاوار سەردار حەسەن مامۆستا لە بەشی زانستی بایۆپزیشکی ئامادە بوون.