یەکەی دڵنیایی جۆری پرۆگرامێکی سەرکەوتووی ڕاهێنانی بۆ مامۆستایان ئەنجامدا
لە دەستپێشخەرییەکدا بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانا ئەکادیمیەکانی مامۆستایان، یەکەی دڵنیایی جۆری لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا پرۆگرامێکی ڕاهێنانی یەک هەفتەیی لە ٣ تا ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ ڕێکخست.
پڕۆگرامەکە بە پێشوازییەکی گەرمی پرۆفیسۆر دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان دەستی پێکرد. بەڕێزیان لە وتەکەیدا بەخێرهاتنی سەرجەم مامۆستایانی نوێیان کرد کە و هیوای ساڵێکی پڕ بەرهەمی بۆ هەمووان خواست.
یەکێک لە گرینگترین بابەتەکانی پرۆگرامەکە لەلایەن بەڕێز بەمۆ نادر بەڕێوەبەری یەکەی کاروباری فێرخوازان و تۆمار بوو کە تێیدا تیشکی خستە سەر ئەو سیستەمە جۆراوجۆرە ئۆنلاینانەی لەناو زانکۆدا بەکاردەهێنرێن. دوابەدوای ئەمە بەڕێز محمد عومەر بەڕێوەبەری کارگێری و سەرچاوە مرۆییەکانی زانکۆ بابەتێکی لەسەر یاسا و ڕێنماییەکانی زانکۆ پێشکەش کرد.
هەروەها لە میانی ڕاهێنانەکەدا مامۆستا توانا عەبدولڕەزاق بابەتێکی پێشکەشکرد، کە باسی لە یاساو و ڕێساکانی یەکەی دڵنیایی جۆری کرد. بەڕێزیان لەم بەشەدا جەختی لەسەر پابەندبوونی زانکۆ کردەوە بە بەردەوامبوونی لەسەر بەرزترین ستانداردەکانی خوێندن و کارایی کارگێڕی.
پڕۆگرامەکە بە جۆش و خرۆشەوە لەلایەن مامۆستایانەوە پێشوازی لێکرا، کە بە دەرفەتێکی بەنرخیان زانی بۆ گەشەکردن و هاوکاری زانستی.