پەیمانگای پەرەپێدانی پیشەیی کۆمار (KPDI) تەواوکردنی خولیێکی دبلۆمی BIM ڕادەگەیەنێت
لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، پەیمانگای پەرەپێدانی پیشەیی کۆمار (KPDI) و بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بە سەرکەوتوویی خولی دبلۆمی زانیاری بیناسازی (BIM)یان ڕاگەیاند کە لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ دەستیپێکرد. خولەکە کۆمەڵێک ئامراز و سۆفتوێری سەرەکی لە خۆ گرتبوو، لەوانە ئۆتۆکاد، ڕیڤیت، شیکاری پێکهاتەی ڕۆبۆت، ناڤیس ۆرک، داینامۆ، پرۆکۆن و ئێکسڵ.
وەک تاکە سەنتەری ڕاهێنانی ئۆتۆدێسک و هاوبەشی ئەکادیمی ئۆتۆدێسک لە کوردستان و عێراق لەگەڵ ڕاهێنەری بڕواپێکراو، پەیمانگای پەرەپێدانیپیشەیی ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە دابینکردنی کارامەیی پێشکەوتوو بە بەشداربووانی خولەکە. ئەم خولە 400 کاتژمێری چڕ و پڕی خایاند، کە زانیاری تیۆری لەگەڵ ئەزموونی پراکتیکی لە ماوەی خولەکەدا لە خۆ گرتبوو. بەشداربووان پڕۆگرامێکی خوێندنی وردیان پێشکەش کرا کە شارەزاییەکانیان لە بەرنامە جۆراوجۆرەکانی BIM کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە پیشەسازییەکانی تەلارسازی، ئەندازیاری و بیناسازیدا بەکاردەهێنرێن، زیاتر پەرەپێدا.
ئەم مەراسیمە کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، نیشاندەری چەند مانگێک ماندووبوون و لێبڕان بوو لەلایەن بەشداربووانەوە. گروپی یەکەمی دەرچووان کە بە سەرکەوتوویی مەرجەکانی خولەکەیان تەواو کرد، لەلایەن KPDI و Autodesk بڕوانامەیان پێبەخشرا.