سەنتەری زمانی ئینگلیزی ڕاهێنانێکی ESA بۆ مامۆستاکانیان ئەنجامدا
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٣، سەنتەری پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی (CIEP) لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا ڕاهێنانێکی پێداگۆجی سەرکەوتووی بەناونیشانی “پێداچونەوەی تیۆرییەکان، شێواز و تەکنیکەکانی فێرکردن” ئەنجامدا. ڕاهێنانەکە جەختی لەسەر پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی شێوازە باوەکانی فێرکردن کردەوە و دواتر سەرنجی خستە سەر میتۆدی ESA (Engage, Study & Activate) لە ڕێگەی بەکارهێنانی بۆ هەر چوار کارامەییەکەی زمانی ئینگلیزی لە چوار وانەدا کە لایەن مامۆستایانەوە وترانەوە. ئامانجی ڕاهێنانەکە پێداچوونەوە بوو بە تیۆر و شێواز و تەکنیکە کۆنەکان و پاشان بەکارهێنانی ESA بۆ کارامەییە سەرەکەیی و لاوەکیەکانی زمانی ئینگلیزیی کە لە سەنتەرەکەدا دەوترێتەوە، و لە کۆتاییدا دەستنیشانکردنی دەرفەتەکانی بەکارهێنانی ESA و ئاستەنگەکانی.