زانکۆی کۆمار و نەخۆشخانەی بەخشین سیمپۆزیەمێکی هاوبەشیان لەسەر کەمتەرخەمی لە بواری پزیشکیدا ئەنجامدا
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و نەخۆشخانەی بەخشین سیمپۆزیەمێکی هاوبەشیان لەبارەی کەمتەرخەمی پزیشکییەوە ئەنجامدا. لە سیمپۆزیەمەکەدا پرۆفیسۆر د.سەلاحەدین سەعید عەلی، سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و پرۆفیسۆر د.کاوس عەزیز فەرەج، جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و ئەکادیمی و بەڕێز ڕێبوار حەسەن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەخشین ئامادەبوون. لەم سیمپۆزیەمەدا سێ بابەت پێشکەشکران پەیوەست بە کەمتەرخەمیی پزیشکیی لە ڕوانگەی جیاوازەوە. دواتر پانێڵێک سەبارەت بە بابەتەکە بە سەرپەرشتی دکتۆر بەختیار تاڵەبانی بەڕێوەچوو. پانێڵستەکان بریتی بوون لە دکتۆر تەها مەحوی، دکتۆر بەرزان محەمەد، دکتۆر فەیسەڵ عارەب، دکتۆر نەشمیل عەبدوڵڵا، دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین. هەریەک لە پانێڵستەکان لە ڕوانگەی بوارەکانی خۆیانەوە باسیان لە بابەتی کەمتەرخەمیی پزیشکیی کردو سیمپۆزیۆمەکە بە پرسیار و گفتوگۆی ئامادەبووان و وروژاندنی چەند پرسیار و نیگەرانی دیکە سەبارەت بە بابەتەکە کۆتایی هات.