زانکۆی کۆمار زنجیرە سیمینارێک بۆ شارەزایانی نێودەوڵەتی سازکرد لە بواری چارەسەری شێرپەنجە و بەکارهێنانی تیشک
ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی 2023، زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، زنجیرەیەک سیمیناری سازکرد کە شارەزایانی بواری چارەسەری شێرپەنجە و بەکارهێنانی چارەسەری تیشکی لە زانکۆکە کۆکردەوە. لە سیمینارەکاندا کە مامۆستایان و خوێندکاران و نوێنەرانی نەخۆشخانەکان بەشدارییان تێدا کرد، چەند بابەتێکی زانستی لە لایەن شارازایانی نێودەوڵەتی پێشکەشکرا.
دکتۆر فابریتزیۆ سکۆپێلیتی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کانیتزارۆ لە کاتانیای ئیتاڵیا، بابەتێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی “تێراگنۆستیک: پزیشکی وردی پێشەنگ بۆ چارەسەری ئامانجدار و دەستنیشانکردن”. دکتۆر سکۆپێلیتی بە شێوەیەکی ورد باسی لە بابەتەکەی کرد و ڕۆشنایی خستە سەر ئەوەی کە چۆن ئەم جۆرە چارەسەرە دەکرێت ببێتە شۆڕشێک لە چاودێری تەندروستیدا بە گونجاندنی چارەسەر بۆ نەخۆشە جیاوازەکان.
دواتر دکتۆر ڕوحانی خانا، لە زانکۆی نۆتینگهام ترێنت لە ئینگلتەرا، بەریتانیا، بابەتێکی پێشکەشکرد لەسەر “چارەسەری گەردیلەیی: پەردەلادان لەسەر هێزی تەنۆلکە قورسەکان لە ئێستادا و داڕشتنی داهاتووی چارەسەری شێرپەنجە”. دکتۆر ڕوحانی باسی لە توانای گەردیلە قورسەکان کرد لە باشترکردنی دەرئەنجامەکانی چارەسەری شێرپەنجە.
سیمیناری کۆتایی چالاکییەکە بە ناوی “داهاتووی چارەسەری تیشکی: تیشکی MRI-Linac و VHEE” لەلایەن دکتۆر مارکۆ فاڤێتا لە ئیتاڵیاوە پێشکەشکرا. دکتۆر فاڤێتا لە سیمینارەکەیدا باسی لەو چارەسەرە تیشکیانە کرد کە ئومێدبەخشن لە چارەسەری شێرپەنجەدا.
چالاکییەکە بە پرسیار و وەڵامی ئامادەبوان کۆتایی هات، کە تێیدا هەردوولا زانیاری پزیشکیی زانستیی سەرەنجڕاکێشیان لەگەڵ یەکتر هاوبەشی پێکرد.