زانکۆی کۆمار بەشداری کۆنفرانسی تەندروستی و جوانکاری دەکات
زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی تەندروستی و جوانکاری کرد، کە لە نێوان ٦ بۆ ٨ی تەمموزی ٢٠٢٣ لە هۆتێل گراند میلینیۆمی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. ئامانج لە پێشانگاکە ناساندنی هەرێمی کوردستان بوو وەک شوێنێک بۆ گەشتوگوزاریی تەندروستی. لە پێشانگاکەدا، کۆمپانیا ونەخۆشخانەی تایبەتی جیاواز و پسپۆڕانی ئەو بوارە بەشداربوون و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش کرد کە سوود بەو کەسانە دەگەیەنن کە بەدوای بواری گەشتیاری تەندروستیدا دەگەڕێن. فێرخوازانی بەشی دەرمانسازی لە زانکۆی کۆمار بەشداربوون لە بەڕێوەبردنی چالاکییەکە و ناونووسینی بەشداربووان لە چەند سیمینارێکی جیاواز و بەڕێوەبردنی تەواوی چالاکییەکان.