زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا یەکەم سیمپۆسییەمی نیشتیمانی لەسەر بومەلەرزە ئەنجامدا
ڕۆژی 10ی ئایاری 11ی 2023 زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سیمپۆزیۆمێکی نیشتمانی دوو ڕۆژەی لەژێر ناونیشانی “مەرج وپێداویستیە سەرەکیەکان لە دیزاینکردندا بۆ بەرەنگاری کردنی بومەلەرزەکان بەپێی تازەترین کۆدی نوێکراوەی بومەلەرزەی عێراقی ساڵی ٢٠١٧ ” ئەنجامدا. لە سیمپۆزیۆمەکەدا د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دکتۆر محەمەد و د. وسام هادی سودانی و دوو لە ئەندازیارە پسپۆرەکانی نوێنەری بۆردی ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شایع سودانی و چەند ئەکادیمییەکی بوارەکە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و نوێنەرانی حکومەت ئامادەی بوون. لە میانی سیمپۆزیۆمەکەدا بابەتی جیاجیا پەیوەست بە بوومەلەرزە و بیناسازیی لە عێراق تاوتوێ کران. دوای هەر دانیشتنێک، پانێڵی گفتوگۆ بۆ باسکردن لە پرسە هەنووکەییەکان و کاریگەرییەکانی بومەلەرزە لە نێوان پێشکەشکاران و ئامادەبووانی سیمپۆزیۆمەکەدا بەڕێوەچوو. ئەم سیمپۆزیۆمە کارێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و زانکۆی موستەنسیریە و زانکۆی ئیسلامیی و کۆلێژی ئاشوری زانکۆیی و یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان بوو. سیمپۆزیۆمەکە بە کۆمەڵێک پێشنیار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکان لە داهاتوودا لە بواری ئەندازیاری شارستانیدا کۆتایی هات.