ئۆفیسی دڵنیایی جۆریی پڕۆگرامێکی ئاشناکردنی بۆ مامۆستایان ڕێکخست
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی کانونی دووەم، یەکەی دڵنیایی جۆری پرۆگرامێکی ئاشناکردنی بۆ سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی کۆمار ڕێکخست. پڕۆگرامەکە بە وتەیەکی بەخێرهاتن دەستی پێکرد لە لایەن پرۆفیسۆر دکتۆر کاوس عەزیز، جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و فێرخوازان. لە وتارەکەیدا دکتۆر کاوس تیشکی خستە سەر هەندێک لە لایەنە گرنگەکانی ژیانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆمار و هیوای سمێستەرێکی بەرهەمداری بۆ هەمووان خواست. دوای وتارەکەی جێگری سەرۆکی زانکۆ، هەموو سەرۆک بەشەکان مامۆستایان و بەشەکانیان بە ئامادەبوان ناساند. دواتر بەڕێز مامۆستا توانا عبدالرزاق بەڕێوەبەری یەکەی دڵنیایی جۆری بابەتێکی پێشکەشکرد سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی مامۆستایانی زانکۆی کۆمار و فەلسەفەی وانەوتنەوەیان. دواتر لە لایەن د.موئەیەد جەجۆ سەرۆکی بەشی ئینگلیزییەوە بابەتێک پێشکەشکرا سەبارەت بە لایەنە جیاوازەکانی دیزاین کردنی پڕۆگرامی وانەوتنەوە.