یەکەی وەرزشیی زانکۆی کۆمار خولێکی شەترەنجی بۆ مامۆستایان و کارمەندان و فێرخوازان بەڕێوەبرد
لە بەرواری ٢٦/١١/٢٠٢٣ هەتا ٦/١٢/٢٠٢٣ خولێکی شەترەنج لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا کرایەوە. بەشداربوانی خولەکە پێکهاتبوون لە ٢٢ یاریزان کە پێک هەریەک لە مامۆستایان و کارمەندان و فێرخوازان بەشدارییان تێدا کرد. لە هەر خولێکی یارییەکاندا یاریزانێک بە بردنەوەی سەردەکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو کە لە کۆتاییدا هەردوو فێرخواز راڤین عبدالخالق و ئەحمەد محمد علی توانییان سەرکەون بۆ قۆناغی پێش کۆتایی. لە پاش یارییەکی وردو پڕ وزە، لە قۆناغی کۆتاییدا فێرخواز ڕاڤین عبدالخالق حسن توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێت و ببێتە پاڵەوانی خولەکە. لە پاش تەواو بوونی خولەکە هەردوو یاریزانی سەرکەوتووی یەکەم و دووەم لە لایەن یەکەی وەرزشیی زانکۆی کۆمارەوە خەڵاتیان پێبەخشرا.